کۆمپانیای ھواوی پەردەی لەسەر مۆبایلێکی نوێی لادا لەبازارەکانی جیهان بەناوی مایت ١٠ لایت (HUAWEI Mate١٠ lite) کە یەکەم مۆبایلە لەجیھان چوار کامێرا لەخۆدەگرێت لەگەڵ شاشەیەکی نمایشی تەواو ، ئەم مۆبایلە سیستەمێکی نایابی وێنەگرتنی تێدایە لەم بوارەدا ، دوو کامێرای پێشەوە بە کوالیتی ١٦ میگاپیکسل و ٢ میگاپیکسل ، لەگەڵ دوو کامێرای دواوە بەکوالیتی ١٣ میگاپیکسل و ٢ میگاپیکسل، ئەم کامیرانەش بەیەکەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی جوانترین وێنە بگیرێت بە کوالیتیەکی بەرز ، وا چاوەروان دەکرێت مۆبایلی مایت ١٠ لایت بوارێکی نوێوە لەبەکارھێنان برەخسێنێت بۆ ئەوانەی بەکاری دەھێنن بەتایبەتی لەبواری وێنەگرتندا.
تایبهتمهندی سهرهکی ( پێشبینی کراو)
تایبەتمەندییەکانی هواوی مایت ١٠ لایت شاشەی نمایشی تەواو : بۆچوونی ئێستا لەنێو بەکارھێنەران بوونی شاشەی گەورەیە بۆ تاموچێژ وەرگرتن لەناوەڕۆکی ئامێرەکە ، ئەوەش لە مایت ١٠ لایت بەدیاردەکەوێت کەشاشەی نمایشی تەواوی ھەیە ، ھواوی کاری لەسەر ئەوەکردووە کەھاوسەنگی لەنێوان تەنکی و شاشەکە ھەبێت ئەنجامیش شاشەیەک بە رووبەری ٥.٩ ئینج ، کەئەزموونێکی باشتر پێشکەش بە بەکارھێنەران دەکرێت وەک لەخوێندنەوەی ھەواڵ .
تایبهتمهندی سهرهکی ( پێشبینی کراو)
مۆبایلی مایت ١٠ لایت پرۆسێسەری ٦٥٩ .. بەخێرایی ٢.٣٦ گیگاھیرتز ھەروەھا میمۆری ھەمەرەکی بەقەبارەی ٤ گیگابایت لەگەڵ میمۆری ناوەوە بەقەبارەی ٦٤ گیگابایت .سەرجەم پێکھاتەکانی مایت ١٠ لایت پشت بە تازەترین بەرنامە و توانای بەرزەوە دەبەستێت ، وەک سیستەمی بەکارھێنانی راستەوخۆ(EMUI ٥.١) کە بەسیستەمی ئەندرۆید ٧ کار دەکات. مۆبایلی مایت ١٠ لایت بەرەنگەکانی گۆلد و سپی و رەش لە عیراق ھەیە بەنرخی ٣٤٩ $ .
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت