کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڕیاریداوە چاکسازی لە هەندێک لە پرۆگرامەکانی لەوانەش خزمەتگوازییە تایبەتەکاندا بکات.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای فەیسبووک لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە، بڕیاریانداوە چاکسازی لە هەندێک لە پرۆگرامەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا بکەن و ئەوەش یارمەتی بەکارهێنەرانی فەیسبووک دەدات ئاسانتر زانیارییە تایبەتییەکانیان بدۆزنەوە و گۆڕانکارییان تێدا بکەن کە لەلایەن کۆمپانیاکەوە پارێزراون.

ئاشکراشی کردووە ئەو بەشانەی کە فەیسبووک بەنیازە گۆڕانکارییان تێدا بکات، بەشی مینۆی خزمەتگوزارییە سادەکان (a simplified setting menu) و بەشی مینۆیەکی نوێی شۆرتکەتی تایبەت (a new privacy shortcuts menu) و بەشی ئامێرەکانی ڕێکخستنەوە و داونلۆدی ئەو داتایانەی پێداچوونەوەیان تیایدا کراوە واتە (revised data download and edit tools).

بی بی سی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕیارەی بەڕێوەبەرانی فەیسبووک دوای ئەوە دێت کە دزەکراوەتە ناو داتا و زانیارییەکانی نزیکەی ٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبووک و بەمەبەستی سیاسیی کەڵکیان لێوەرگیراوە.

نزیکەی دوو هەفتەی لەمەوبەر میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، کۆمپانیای کەمبریج ئانالیتیکا کە کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاریی سیاسییە، توانیویەتی دزەبکاتە ناو ئەکاونتی تایبەتی نزیکەی ٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبووک و بەو شێوەیە لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٦دا دروستکردووە.

دواتر ماڵپەری بی بی سی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئاشکرابوونی ئەو ئابڕووچوونە لە ماوەی هەفتەیەکدا بەهای پشکەکانی فەیسبووک بە ڕێژەی ٥٨ ملیار دۆلار دابەزیوە و بە هەزاران کەسیش ئەکاونتەکانی خۆیان لە فەیسبووک داخستووە.

 

سەرچاوە:: ئێن ئاڕتی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.