له ویلایه‌تی لاس ڤێگاسی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دیزاینه‌ر و دۆزه‌ره‌وه‌ی ڕووخساری ڕۆبۆتیك ده‌یڤد فڕانكڵین هانسۆن له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی زانستی به‌كاربه‌ری ئه‌لیكتڕۆنی CES له ڕۆژی ٦ ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ڕۆبۆتێكی به وێنه و دیزاینی ڕووخساری ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین بڵاو كرده‌وه.
ئه‌م ڕۆبۆته له ڕێگای پێكه‌وه‌به‌ستنی ١٤.٥ وای‌فای درووستكراوه و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له ڕابردوودا ڕۆبۆتێكی تریش هاوشێوه‌ی ئه‌م زانایه ئه‌ڵمانیه له ساڵی ٢٠٠٩ درووستكرابوو.
ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان نوێیه و هانسۆن ده‌یه‌وێت له ڕۆبۆته‌كانی تری جیا بكاته‌وه بریتیه له به كردنه یاری ئه‌لیكتڕۆنی ئه‌م ڕۆبۆته و زیادكردنی بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ئاندرۆید و IOS بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای ئه‌م دوو سیسته‌مه‌وه به‌كارهێنه‌ر بتوانێت فه‌رمان به ڕۆبۆته‌كه بكات و ئگاداری بكاته‌وه له ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌ر فرمانێك.
ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین زانایێكی فیزیایی ئه‌ڵمانی بوو كه گۆڕانكاریێكی گه‌وره‌ی له زانسته‌كانی سه‌ر زه‌مین درووست كرد و كۆمه‌ڵێك یاسا و زانستی نوێی دانا و له كۆتایشدا له ساڵی ١٩٥٥ كۆچی دوایی كرد به‌م هۆیه‌شه‌وه ناوبانگێكی زۆری هه‌یه و له هه‌موو جیهان ئه‌م ناوه وه‌ك مێژوو له زانست‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه.