هەردوو کۆمپانیای بەناوبانگی مۆبایل ڤۆدافۆن و نۆکیا پلانیان داناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا تۆڕێکی مۆبایلی تەکنەلۆجیای نەوەی چوارەم (4G) لەسەر مانگ دابمەزرێنن.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، تۆڕەکە ڕێگە بە دوو گەڕۆک “rover” دەدات کە ڤیدیۆ بە کوالێتی بەرز بۆ وێستگەیەک بگوازنەوە و دواتریش لەوێوە بۆ سەر زەوی.

کەیت ئارکلیس گرەی زانا و ئەندازیار لە گروپی “PTScients” ڕایگەیاند “ئێمە دوو گەڕۆکەکە دەنێرین بۆ سەر ڕووی مانگ و لەڕێگەیانەوە ڕێژەیەکی زۆر داتای زانستی و ڤیدیۆ و وێنەی کوالێتی بەرز کۆدەکەینەوە.”

ئاماژەی بەوەش کرد، کێشەکەیان ئەوەیە کە ناتوانن ڕاستەوخۆ داتاکان لە گەڕۆکەکانەوە بنێرنەوە بۆ سەر زەوی، چونکە پێویستی بە وزەیەکی زۆر هەیە.

دەشڵێت، داتاکان دەنێرنە وێستگەکە کە وزەیەی زۆری تێدایە و لەوێشەوە بۆ سەر زەوی، بەو جۆرەش ڤیدیۆیەکی ڕاستەوخۆیان لەسەر مانگەوە دەستدەکەوێت.

کۆمپانیای ڤۆدافۆن لە ساڵی ١٩٩١دا لەلایەن هێرنێست گاریسن و گێری وێنتەوە دامەزراوە و بارەگای سەرەکی لە لەندەنە، هەروەها نۆکیا لە ساڵی ١٨٦٥دا لەلایەن فرێدریک ئیدستام و لیۆ مێچیلینەوە دامەزراوە و بارەگای سەرەکی لە فینلەندایە.

 

سەرچاوە:: ئێن ئاڕتی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.