لە زۆربەی کاتەکاندا هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەخوازن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەبەر چەندین هۆکار واز لە هەژمارەکانیان بهێنن، لەوانە پشوودان و دوورکەوتنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو.

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک خزمەتگوزاری هەڵوەشاندنەوەی هەژماری بۆ بەکارهێنەر دابینکردووە، ئەوەش بە مانای ئەوەیە بەکارهێنەر دەتوانێت دوبارە هەژمارەکەی چالاک بکاتەوە لە هەرکاتێکدا بیەوێت یان بخوازێت، لەو حاڵەتەدا هیچ کەسێک ناتوانێت پڕۆفایلی بەکارهێنەر ببینێت و هەندێک لە زانیارییە بینراوەکان لە هەژمارەکەدا دەمێنێتەوە، وەکو ئەو نامانەی کە بۆ بەکارهێنەرانی دیکە لەلایەن خاوەنی هەژمارەکەوە نێردراوە.

7EC6AB92-8254-4B52-8A77-F8426CEF7E74

بەڵام سڕینەوەی هەژمار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بە شێوەیەکی یەکجاری و هەتاهەتایی پڕۆسەیەکی مەترسیدارترە بەجۆرێک جارێکی دیکە بەکارهێنەر ناتوانێت هەژمارەکەی بەکاربهێنێتەوە.

پاش پێشکەشکردنی داواکەت سەبارەت بە سڕینەوەی هەژمارەکەت، ڕاستەوخۆ و خێرا ناسڕێتەوە بەڵکو چەندین ڕۆژ دەخایەنێت، و ئەگەر بۆ جارێکی دیکە داخوازیەکەت لەو ماوەیەدا پێشکەشکردەوە، ئەوا داخوازیەکەت هەڵدەوەشێتەوە.

ڕەنگە داوای سڕینەوەی فەیسبوکەکەت ٩٠ ڕۆژ بخایەنێت ئەوەش بەمەبەستی سڕینەوەی زانیاریە هەڵگیراوەکان لە سیستمی هەڵگرتنی زانیاریە یەدەگەکاندا.

 

سەرچاوە:: ئێن ئاڕتی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.