کۆمپانیای SanDisk کە یەکێک بوو لەو کۆمپانیایانەی کە بەژداری کۆنگرەی جیهانی مۆبایلی کرد لە بەرشلۆنە، نوێترین و بچوکترین و خێراترین بەرهەمی خۆی نمایش کرد ئەویش بیرگەی دەرەکی UHS-I Extreme بە قەبارەی 400GB بوو.

ئەو بیرگەیە تەنها قەبارەی گەورە نیە، بەڵکوو زۆر خێڕاشە توانای خوێندنەوەی زیاتر لە 160 مێگابایتی هەیە تەنها لە یەک چرکە دا، وە خێرایی نووسینیشی زیاتر لە 90 گێگابایتە لە چرکەیەک دا.

کۆمپانیای SanDisk ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەم بیرگەیە 50% خێراترە لەچاو هەموو ئەو بیرگەنەی کە بەرهەمی هێناوە.

دیزاینی سادەی ئەو بیرگەیە مانای ئەوە نیە ئەوە شتێکی سادەیە،! بەڵکوو توانا بەرگریەکەی توشی شۆکت دەکات.

توانای بەرگری ئاوی هەیە بکەوێتە ناو ئاویش هیچی لێنایەت.

توانای بەرگری گەرمی سەرووی 185 پلەی هەیە.

لەگەڵ ئەو هەموو تایبەتمەندیە ناوازەیەی کە ئەو بیرگەیە هەیەتی کۆمپانیای SanDisk نرخەکەشی ئاشکرا کرد کە 300 دۆلاری ئەمریکییە.

Extreme_microSD_U3_A2_V30_400GB_HR

شایەنی باسە دوو مانگ پێش ئێستا کۆمپانیای SanDisk جۆرێک لە USB-C بەرهەم هێنا بە قەبارەی 1 تێرابایت، 1000 گێگابایت.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.