وەک لە وێنەکە دا دیارە کاتێک کۆمپیوتەرەکەت توشی ئەم گرفتە دەبێت ، چەندین جار فۆڕماتی کۆمپیوتەرەکەت بکەیت یان سەرجەم ئەو ڕێگایانە بەکاربهێنیت کە لە لایەن خودی کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت دانراوە ئەوا نابێتە چارەسەر .
هەڵبەتە کێشەکە بەم شێوەیە : لە بەشی ڕێکخستنی گشتی کۆمپیوتەر دا واتا کلیکی ڕاست لەسە Desktop بکە و لەوێدا Personalize هەڵبژێرە پاشان لە پەنجەرەی ڕێکخستن دا کرتە لەسەر بەشی Windows Update بکە ، ئەگەر هەمان ئەم کێشەت هەبوو وەک لە وێنەکەدا بە هێڵی سور نوسراوەتەوە ، ئەوا ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بەتەواوی بێ ئەوەی پاش و پێشی بکەیت جێ بەجێی بکە :
١- کۆمپیوتەرەکەت بە هێڵێکی ئینتەرنێتی باش ببەستەوە.
٢- کرتە لەسەر Start بکە و لەوێدا لە بەشی بۆکسی گەڕان دا بنوسە Command Prompt کلیکی ڕاستی لەسەر بکەو Run As Administrator هەڵبژێرە .
٣- لەم پەنجەرە دا ئەم کۆدانە وەک خی بنوسە یەک لەدوای یەک کە بریتین لە چوار دانە ، وریابە پاش و پێشیان نەکەیت ، تۆزێک کاتیان ئەوێت بەڵام بۆ هەر یەکێکیان بوەستە تا تەواو ئەبێت دانە بە دانە:
کۆدی یەکەم:
Dism /Online /Cleanup-Image /CheckHealth
کۆدی دووەم:
Dism /Online /Cleanup-Image /ScanHealth
کۆدی سێیەم:
Dism /Online /Cleanup-Image /RestoreHealth
کۆدی چوارەم:
sfc /scannow
٤- دوای هەنگاوی ٣ پەنجەرەی Command Prompt دابخە .
٥- لەسەر Desktop دا کلیکی ڕاست بکە ، بەشی Personalize هەڵبژێرە .
٦- بەشی Time & Language هەڵبژێرە .
٧- لە بەشی دەستەڕاستی پەنجەرە کەدا سەرنج بدە Time zone و لە هەڵبژاردنی جۆری کات دا بەشی Pacific Time (US & Canada) هەڵبژێرە .
٨- هەردوو بەشی Set time zone automatically و Set time automatically دا بخە و لەژێر ئەوان لە بەشی change date and time دا کرتە لەسەر Change بکە و کات و بەروار ڕێک بخەرەوە .
٩- ڕیستارت بە کۆمپیوتەرەکەت بکە .
١٠- هەنگاوی ژمارە ٥ دووبارە بکەوەو پاشان بەشی Windows Update هەڵبژێرە و کرتە لەسەر Check For Updates بکە .
١١- چاوەڕوان بە تا ئەم بەشە کارەکانی تەواو دەبێت پاشان هەنگاوی ژمارە ٩ دووبارە بکەوە .
بێ گومان بونی ئەم کێشەیە گرفتێکی گەورەیە لە ویندۆسی 10 دا چونکە ناتوانێت ئامێرەکەت نوێ بکاتەوەو پێناسەی نوێ بۆ پارچەکانت دابین بکات ، هەروەهاکێشەیەکی گەورەشە بۆ ئەنتی ڤایرۆس مەبەستم Windows Defender چونکە بێ بەش دەبێت لە هەر گۆڕانکاریەکی تازەو نوێ دا .
ئامادەکردنی::پێرس سەفین عثمان