لە شەوی سەری ساڵی 2017-2018 زیاتر لە 10 ملیۆن لە سەرتاسەری جیهان پەخشی ڕاستەوخۆیان کردبۆوە لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.

(ئیرن کانۆلی) بەرێوەبەری بەرهەمی
کۆمپانیای فەیسبووک کە لە بلۆگەکەی خۆی کە 3ی ئەم مانگە بڵاوی کردۆتەوە نوسیویتی لە شەوی سەری ساڵی 2017 بۆ 2018 زیاتر لە 10 ملیۆن پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک کراوۆتەوە لەلاین خەڵکی، بەمەش کردنەوەیە پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک لە چاو پار ساڵ لە سەدا 47 زیادی کردووە.

لەلایەکی ترەوە کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند ئەپی وەتسئاپ ژمارەی پێوانەیی شکاند لە ناردنی زۆرترین نامە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە کە تەنها لە شەوی سەری ساڵی 2017-2018 زیاتر لە 75 ملیار نامە نێردراوە لەلایەن بەکارهێنەرانی وەتسئاپ.

لەو 75 ملیار نامەیە 13 ملیاری وێنە بووە لەگەڵ 5 ملیار ڤیدیۆ.

سەرەڕای ئەوەش ئەپی وەتسئاپ لە نیوەی شەوی سەری ساڵ بۆ ماوەی 2 کاتژمێر لە ووڵاتی هیندستان و چەند بەشێکی ووڵاتانی جیهان وەستا بوو،

ماڵپەری downdetector.co.uk بڵاوی کردۆتەوە لە شەوی سەری ساڵ وەتسئاپ 2,012 ڕاپۆرتی بۆ هاتووە لەسەر ئەوەی کە وەتسئاپ لە کار کەوتووە کار ناکات.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.