ئەپی وەتسئاپ کە فەیسبووک خاوەندارییەتی دەکات ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە پێشڕەوی کردن بەردەوامە، بە هۆی ئەوەی بەردەوام تایبەتمەندی نوێی بۆ زیاد دەکرێت ئەوەش بۆتە جێی سەرەنجی تەواوی بەکارهێنەرانی.

ڕاپۆرتە تەکنەلۆژیەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە لە سەری ساڵی 2017-2018 ئەپی وەتسئاپ ژمارەی پێوانەیی تومارکردووە لە ئاڵوگۆڕکردنی زۆرترین نامە کە 75 ملیار نامە بووە ئەوەش یەکەم جارە وەتسئاپ ئەو ژمارە بەرزە تۆمار بکات لە مێژووی دروست بوونیەوە، هەر پەیوەست بەم هەواڵە بەهەمان شێوە لە شەوی سەری ساڵدا زیاتر لە 10 ملیۆن پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک لەلایان خەڵکی کرابۆوە لە سەرتاسەری جیهان.

لەکۆی ئەو 75 ملیار نامەیە کە لە شەوی سەری ساڵ ئاڵوگۆڕ کراوە لەلایەن بەکارهێنەرانی وەتسئاپ 20 ملیاری تەنها لە ووڵاتی هیندستان بووە کە گەورەترین بەکارهێنەری ئەپی وەتسئاپن لە جیهاندا کە ژمارەیان خۆی لە زیاتر 200 ملیۆن بەکارهێنەر دەبینێتەوە

لەو 75 ملیار نامەیە 13 ملیار وێنە و 5 ملیار ڤیدیۆ بووە، هەروەها کۆمپانیایەکە ئەوەشی ڕاگەیاند ئەو پەیامانەی کە نێردراوە هەمووی لەماوەی یەک خولەک بووە دەقاودەق لە نێوان 11.59 بۆ 12.00 PM بووە.

ئاڵوگۆڕی کردنی ئەم هەموو پەیامە وای ئەپی وەتسئاپ کرد لە چەند ووڵاتێک کێشەی بۆ دروست بێت بۆ ماوەی 2 کاتژمێر لە نیوەی شەوە لەکار کەوت بە جۆرێک کە نەدەتوانی نامە بنێری یان نامە وەربگریت بەڵام کۆمپانیای وەتسئاپ بە خێرایی کێشەکەی چارەسەر کرد.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.