فەیسبووک: ناوێکی ئاشنا لەلای بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت. ماڵپەڕی فەیسبووک لە 4 شوباتی ساڵی 2004 لە لایان مارک زوکەربێرگ کە ئەوکات لە زانکۆی هارڤارد دەیخوێند دامەزێندرا. سەرەتا فەیسبووک بۆ مەبەستی پەیوەندی لە نێوان قوتابیەکانی زانکۆ دامەزێندرا بەڵام دوایی پەرەی سەند و لەناو خەڵکی بڵاو بۆیەوە ئێستا زیاتر لە یەک ملیار بەکارهێنەری هەیە لە سەرتاسەری جیهان.
ماڵپەڕی فەیسبووک کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر خەڵکی و حکومەتەکان بەتایبەتی لە بەهاری عەرەبی ساڵی 2011 کە فەیسبووک بۆوە هۆی ئەوەی چەندین ڕژێمی عەرەبی بروخێنێت.

سەرەڕای ئەوەی چەندین سەرکردە و سیاسی بەناوبانگ لە جیهان کە خاوەنی پەخش و راگەیاندنی تایبەت بە خۆیانن بەڵام بڵاو کراوەکانیان و بەیانامەکانیان هەر ڕێگای ئەکاونت و پەیجی تایبەت بە خۆیان لە فەیسبووک بڵاو دەکەنەوە بە بڕوای خۆیان فەیسبووک کاریگەری زۆر زیاتر هەیە لەسەر خەڵکی.

لە کوردستانیش خەڵکانێکی زۆر بەکارهێنەری فەیسبووکن، هەر چەندە بەکارهێنەرەی فەیسبووک کاریگەری زۆری کردۆتە سەر شیرازەی کۆمەڵایەتی بە جۆرێک لەسەر دین، لەسەر کۆمەڵگا، لەسەر خوێند، لە کار و کاسبی دایبڕاندووین ئەوە جگە لەوەش بووتە هەڵوەشاندنەوە و لێکترازانی چەندین خێزان.

ڕەنگە تا ئێستا کۆمەڵگەی کوردی لە واتەی بەکارهێنانی فەیسبووک تێنەیگەیشتبێت، چەندین کەس هەیە دوانزە بۆ 15 کاتژمێر فەیسبووک بەکاردێنی ئەوەش بێگومان کاری گەری زۆری هەیە لەسەر تەندروستی بەکارهێنەر، هەتا لە نوێترین توێژینەوە دەرکەوتووە دەڵێت نابێت ڕۆژانە لە 10 خولەک زیاتر فەیسبووک بەکاربهێنرێت.

جگە لەوەش فەیسبووک چەندین سوودی هەیە ئەگەر بێت و بەباشی بەکاری بهێنیت بۆ نموونە بەژداری کردن لە کۆرسەکان و فێربوونی زمان وە بەیەک گەیاندنی چەندین کەس و ڕزگارکردنی چەندین کەس لە سەرە مەرگ.

لە کۆتاییدا هەمووشتێک سوود و زیانی هەیە خۆی هەیە ئەگەر بێت و بە باشە یان بە خراپە بەکاربێنی فەیسبووکیش یەکێکە لەو شتە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.