کێبرکێی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا لەسەر ئاستی جیهاندا لەم دواییەدا لە چەند بابەتێک دا چڕ بوەتەوە.
یەکێک لەم بابەتانەی کە بەردەوام لە میدیاکانەوە هەڵوەستەی لەسەر دەکرێت و بە گریگیە باسی لێوە دەکرێت بریتیە لە پڕۆژەی ماڵی هۆشمەند Smart Home .
هەریەکە لە کۆمپانیاکانی گووگڵ و ئەمازۆن و ئەپڵ و …هتد بەردەوام لە کێبرکێدان لەپێشخستنی پڕۆژەکانیان.
لەم نێوەندەدا کۆمپانیای فەیسبووک تا ڕاددەیەک لە دواوە بوو بە هۆکاری ئەوەی تاوەکوو ئێستا بێدەنگی نواندوە لەم بوارەدا و هیچ بەرهەمێکی پێشکەش نەکردوە لەماوەی رابردوودا.
بەڵام نابێ ئەوەشمان بیرچێت کە کۆمپانیای فەیسبوک لە دوای هەر بێدەنگیەک بە بەرهەمێکی زۆر ناوازە و پێشکەوتوەوە دێتەوە هێڵی کێبرکێکان.

ئەمجارەیان لە بابەتی ماڵی هۆشمەند ، فەسبووک ئامێرێک دروست دەکات کە لەشاشەیەک  و بڵندگۆیەک پێکهاتووە. و هەڵگری تایبەتمەندیەکانی مێسنجەر دەبێت و کارئاسانی زۆر بۆ خەڵک دەکات.
تا ئێستا بەتەواوی زانیاریەکان دەربارەی تەواوی تایبەتمەندیەکانی بڵاو نەکراوەتەوە و وا بڕیارە لەماوەیەکی زوودا لە کۆنگرەیەک رابگەیەندرێت.

52542011 facebook-smart-speaker

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.