یەکێک لەو بەڵێنانەی دۆناڵد تڕەمپ لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بریتی بوو لە گەڕانەوەی داهاتی کۆمپانیا زەبەلاحەکان بۆ ناوەوەی ئەمریکا، وە لە سەرووی هەموویان بەردەوام لە وتارەکانی دا دەیگووت دەبێ کارگەکانی دروستکردنی بەرهەمەکانی ئەپڵ بگەڕێندرێنەوە ناوەوەی ئەمریکا و تەواوی هەلی کار و داهاتەکەی بۆ ئەمریکیەکان بێت.
لە ئێستادا پێدەچێت هەوڵەکان سەرکەوتوو بووبن لەم کارەدا چونکە لە نوێترین دیداری تڕەمپ لەگەڵ گۆڤاری واڵ ستریت جێرناڵ رایگەیاندوە کە ئەپڵ سێ کارگەی گەورەی ناوازەی بەرهەمەکانی لە ئەمریکا دروست دەکات و لەمەو دوا بەرهەمەکانی ئەپڵ لە ناوەوەی ئەمریکادا دروست دەکرێن.
هەرچەندە بەرێوەبەرانی ئەپڵ رەتیان کردوەتەوە کە لێدوان بۆ گۆڤارەکە بدەن ، بەڵام پێدەچێت وتەکانی تڕەمپ راست بن و ئەپڵ ئەو بڕیارەی دابێت.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.