هەرکاتێک باس لە ئایفۆن بکەین دەبێ ئاماژە بە تایبەتمەندیە تایبەتەکانی بکەین کە تایبەتن بە کۆمپانیای ئەپڵ و هەموو کاتێک پێشەنگ بووە لە دەرخستنی دیزاینی ناوازە لە تەواوی بەرهەمەکانی و بەردەوام کۆمپانیاکانی تر هەوڵی ئەوەیان داوە کە لاسایی بکەنەوە.
بەڵام ئەوەی جێگای سەرەنجە ئەوەیە کە ئەمجارەیان پێدەچێت ئەپڵ لە نوێترین بەرهەمی خۆی لاسایی کۆمپانیاکانی تر بکاتەوە کە ئەمەش تاراددەیەک جێگای سەرسوڕمانە!
هەرچەندە تا ئێستا بە فەرمی دیزاینی ئایفۆن 8 بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام بەگوێرەی چەندان وێنەی دزە پێکراو لە سەرچاوەی جیاوازەوە پێدەچێت ئەمجارەیان ئایفۆن 8 هەستەوەری پەنجە مۆری لە دواوەی مۆبایلەکە دابنێت کە ئەمەش پێشتر لە لایەن چەند کۆمپانیەکی تر ئەم دیزاینە بەکار هاتووە وەک هواوی و سۆنی ….هتد.
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت