یوتوب چەندان تایبەتمەندی ناوازەی هەیە، بەڵام هەندێکیان راستەوخۆ نەخراونەتە بەردەست، بەڵکو دەبێت ڤۆت ئەکتیڤیان بکەی.
یەکێک لەم تایبەتمەندیانە، چاڵاک کردنی دۆخی تاریک Dark Mode ، کە رووکاری دواوە تاریک دەکات و ئەمەش بۆ هەندێک کات چێژ دەبەخشێتە سەیرکردنی ڤیدیۆکان.

ئەم تایەتمدنیە تەنها بۆ بەکارهێنەرانی گووگڵ کڕۆمە و ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە تاوەکوو چاڵاکی بکەیت. تا وەشانی گووگڵ کڕومەکە نوێتر بێت ، باشترە و تایبەتمەندیەکە سەرکەوتوانە تر کار دەکات

١- سەرەتا ماڵپەڕی یوتوب بکەوە لە کڕوم و داخلی ئەژمارەکەت ببە (ئەژماری جیمەیلەکەت بکەوە)
٢- پێویستە بچیتە بەشی پەرەپێدەری کڕۆم ، بۆ ئەم مەبەستە سیستەمی ویندۆز Ctrl-Shift-I و هەروەها لە سیستەمی ماک Command-Option-I داگرە بەشی پەرەپێدەر دەکرێتەوە
٣- کلیک لەسەر بەشی Console بکە وەک لەم وێنەیە روون کراوەتەوە:

٤- ئەم کۆدەی خوارەوە کۆپی بکە و لەوێ پەیست بکە و ئینتەر بکە :
consule

٥- بەشی پەرەپێدەر دابخە و کلیک لەسەر ئایکۆنی پڕۆفایلەکەت بکە دەبینی دوگمەیەک زیاد بووە Activate Dark Mode و کلیکی لەسەر بکە و چاڵاکی بکە .
ئەگەر چاڵاک نەبوو یاخود ئەم دوگمەیە زیاد نەبوو ، ئەوا یوتوب ریلۆد بکەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.