لە ئێستادا گەورە کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا بەردەوام لە کێبرکێدان لە بەرهەم هێنانای ئامێری سەرەنج راکێش و ناوزە و تایبەتمەندی بەرز.
تابلێترکان یەکێکن لە هەرە لە پیشیەکانی تەواوی کۆمپانیاکان کە بەردەوام جێگای کێبرکێ بووە،
لەم نێوەندەش تابلێتی تایبەتی بۆ بواری پەروەردە و خوێندنەوە و نوسین خراوەتە بەردەستی بەکارهێنەران.
بەڵام لەم کێبرکێیەدا تا راددەیەک کۆمپانیای ئەمازۆن بە تابلێتەکەی کە ناوی کێندڵ ە لە پێشەنگ دایە ، بەڵام لەم دواییەدا کۆمپانیای سۆنی تابلێتێکی زۆر ناوازەی دروست کرد بە ناوی تابلێتی کاغەزی و کە شاشەکەی هاوشێوەی کاغەزە و (رەش و سپی) ەیە و بەکارهێنەر وا هەست دەکات کار لەسەر کاغەزی ئاسایی دەکات.
بەڵام بۆ ئەمجارەیان کۆمپانیاکە بڕیاری داوە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زیاتری بۆ زیاد بکات و زیاتر بەکارهێنەرانی بۆ لای خۆی رابکێشێت.
بەرهەمە نوێیەکە بریتیە لە Sony Digital Paper DPTS1 کە ریسۆلوشی شاشەکەی کراوە بە 1650×2200 ئەمەش وادەکات نوسینەکان جوانتر دەرکەون، هەروەها توانای پاتریەکەی زیاد کراوە بەرگەی کاتێکی زیاتر دەگرێت
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت