له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا، به‌ره‌و پێش چوونه‌کانی ته‌کنه‌لۆژیا به‌رده‌وام ده‌بێته یه‌کێك له‌و شتانه‌ی که میدیاکان زۆرترین گرنگی پێ ده‌ده‌ن و، پێشکه‌وتنه‌کانیش له‌و بواره‌دا لای هه‌موومان ڕوون و ئاشکرایه، ئامێره ئه‌لیکترۆنیه‌کان تا بێت باشتر و ناوازه‌تر ده‌بن و ئاسانکاری زیاترمان بۆ ده‌که‌ن.
مۆبایلههۆشمهندهکان یه‌کێکه له به‌رهه‌مه زۆر به‌ربڵاوه ئه‌لیکترۆنیه‌کان له جیهاندا.
له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا مۆبایلههۆشمهندهکان ده‌کرێت بڵێین بووه‌ته به‌شێك له ژیانی زۆربه‌مان و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵمانه.
وه زۆربه‌مان ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت مۆبایلێکی هۆشمه‌ند بکڕین، له کاتی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێك له مۆبایلههۆشمهندهکاندا، تووشی دوو دڵی دێین، ئه‌مه‌ش شتێکی ئاساییه، چونکه جۆری مۆبایله‌کان و، به‌رهه‌مه باشه‌کان زۆرن، بۆیه بۆمان سه‌خت ده‌بێت که یه‌کێكیان هه‌ڵبژێرین، باشترین چاره‌سه‌ریش وه‌رگرتنی ڕاو پێشنیاری که‌سانی شاره‌زای بواری سمارتفۆنن، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێك له مۆبایلههۆشمهندهکانمان بۆ پێشنیار بکه‌ن که له‌گه‌ڵ ئێمه بگونجێت و پێویستیه‌کانمان پڕ بکاته‌وه.
له ساڵی 2017 دا، زۆربه‌ی کۆمپانیا ئه‌لیکترۆنیه‌کان ته‌واوی هه‌وڵه‌کانیان خسته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی باشترین ئامێر به‌رهه‌م بهێنن به باشترین کوالێتی، به تایبه‌تی له بواری مۆبایلههۆشمهندهکاندا، کۆنگره‌ی MWC که ساڵانه له کۆتایی مانگی 2 یان سه‌ره‌تای مانگی 3 له شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا ده‌به‌سترێت، بووه وێستگه‌ی ده‌رکه‌وتنی زۆربه‌یان.
دیارترین مۆبایله نمایشکراوه‌کانی کۆنگره‌ی MWC بریتی بوون له : ( Sony Xperia XZ Premuim , LG G6 , Huawei P10 , HTC U Ultra ).
جێی باسه که له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ڕێکخه‌رانی کۆنگره‌که‌وه خه‌ڵاتی باشترین مۆبایلی هۆشمه‌ندی نمایشکراو له کۆنگره‌که‌دا به ( Sony Xperia XZ Premium ) به‌خشرا.
لێره‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر سه‌ره‌کیترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی باشترین مۆبایله ئه‌ندرۆیده‌کانی ساڵی 2017 :
Galaxy S8 / S8 Plus | LG G6 | Sony Xperia XZ Premium | Huawei P10 Plus | HTC U Ultra | |
---|---|---|---|---|---|
شاشه | 5.8 ئینج / 6.2 ئینج به ڕوونی QHD (2960×1440) له جۆری Amoled | 5.7ئینج به ڕوونی QHD (2880×1440) له جۆری LCD | 5.5 ئینج به ڕوونی 4K (3840×2160) له جۆری LCD | 5.5 ئینج به ڕوونی QHD (2560×1440) له جۆری LCD | 5.5 ئینج به ڕوونی QHD (2560×1440) له جۆری LCD |
پڕۆسێسه‌ر | Snapdragon 835 یان Exynos 8895 | Snapdragon 821 | Snapdragon 835 | HiSilicon Kirin 960 | Snapdragon 821 |
یه‌که‌ی چاره‌سه‌ری ناوه‌ندی ( CPU ) | 4x 2.4 GHz Kryo 280 + 4x 1.7 GHz Kryo 280 یان 4x 2.4 GHz Samsung M2 + 4x 1.7 GHz Cortex-A53 | 2x 2.35 GHz Kryo + 2x 1.6 GHz Kryo | 4x 2.45 GHz Kryo 280 + 4x 1.9 GHz Kryo 280 | 4x 2.4 GHz Cortex-A73 + 4x 1.8 GHz Cortex-A53 | 2x 2.15 GHz Kryo + 2x 1.6 GHz Kryo |
پڕۆسێسه‌ری گرافیك (GPU) | Adreno 540 or Mali-G71 MP20 | Adreno 530 | Adreno 540 | Mali-G71 MP8 | Adreno 530 |
ڕام | 4 گێگابایت | 4 گێگابایت | 4 گێگابایت | 4 / 6 گێگابایت | 4 گێگابایت |
بیرگه‌ی ناوه‌کی | 64 گێگابایت | 32 / 64 گێگابایت | 64 گێگابایت | 64 / 128 گێگابایت | 64 / 128 گێگابایت |
بیرگه‌ی ده‌ره‌کی | به‌ڵێ | به‌ڵێ | به‌ڵێ | به‌ڵێ | به‌ڵێ |
کامێرا | 12 مێگاپێکسڵ، فراوانی چوارچێوه : 1.7، له‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆژیاکانی PDAF و OIS 8 مێگاپێکسڵ، فراوانی چوارچێوه: 1.7 | هه‌ردوو کامێرا : 13 دووانه مێگاپێکسڵ، فراوانی چوارچێوه: (یه‌که‌م : 2.4، دووه‌م 1.8) له‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆژیای OIS 5 مێگاپێکسڵ، فراوانی چوارچێوه: 2.2 | 19 مێگاپێکسڵ له‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆژیاکانی OIS و PDAF 13 مێگاپێکسڵ | کامێرای یه‌که‌م : 12 دووانه مێگاپێکسڵ، دووه‌م: 20 مێگاپێکسڵ، له‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆژیاکانی OIS و PDAF 8 مێگاپێکسڵ | 12 مێگاپێکسڵ، فراوانی چوارچێوه: 1.8 ، له‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆژیاکانی OIS و PDAF و laser AF 16 مێگاپێکسڵ |
باتری | 3,000 / 3,500 ملی ئه‌مپێر | 3,300 ملی ئه‌مپێر | 3,230 ملی ئه‌مپێر | 3,750 ملی ئه‌مپێر | 3,000 ملی ئه‌مپێر |
NFC | به‌ڵێ | به‌ڵێ | به‌ڵێ | Yes | Yes |
په‌نجه‌مۆر | به‌ڵێ | به‌ڵێ | به‌ڵێ (جگه له US) | به‌ڵێ | به‌ڵێ |
بارگاوی کردنه‌وه‌ی خێرا | به‌ڵێ | به‌ڵێ، به ته‌کنه‌لۆژیای : Quick Charge 3.0 | به‌ڵێ، به ته‌کنه‌لۆژیاکانی Quick Charge 3.0 / Qnovo Adaptive Charge | به‌ڵێ، به ته‌کنه‌لۆژیای: SuperCharge | به‌ڵێ، به ته‌کنه‌لۆژیای: Quick Charge 3.0 |
دژه ئاو و تۆز | به‌ڵێ ( IP68 ) | به‌ڵێ ( IP68 ) | به‌ڵێ ( IP68 ) | نه‌خێر | نه‌خێر |
ده‌رچه‌ی بیستۆکی 3.5 ملی مه‌تر (جاك) | به‌ڵێ | به‌ڵێ | به‌ڵێ | به‌ڵێ | نه‌خێر |
تایبه‌تمه‌ندی تر | USB Type-C, Bixby, Facial Recognition Wireless Charging, Samsung Pay, HDR display | USB Type-C, Wireless Charging, HDR Display, Hi Res audio | USB Type-C, Hi Res audio, HDR Display | USB Type-C, Hi Res audio | USB Type-C, Boomsound, Hi Res audio, HTC Sense Companion |
سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر | ئه‌ندرۆید 7.0 | ئه‌ندرۆید 7.0 | ئه‌ندرۆید 7.1 | ئه‌ندرۆید 7.0 | ئه‌ندرۆید 7.0 |