وەک دەزانین رۆژانە لە ئێمە لە کاتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیادا توشی چەندین گیر و گرفت دەبینەوە وە هەمووکات پەنا دەبەین بۆ هاوڕێکانمان یان خزمانمان رەنگە کەسی بێگانەش ….وە بێزاریان دەکەین بۆیە لەم بابەتەدا من فێری ئەوەتان ئەکەم کە چۆن فێرکاری و چارەسەری کێشە و گرفتەکانمان بکەین چیتر پێویستمان بە کەس نەبێت وە کەسیش بێزار نەکەین. ئێستاش با دەست پێ بکەین:
سەرەتا ئەگەر خۆت کەمێک ئینگلیزی یان عەرەبی بزانی ئەوە زۆر بەسوود دەبێت بۆت ئەگەر نەشزانی دەتوانی فەرهەنگەکان بەکاربهێنی.
١-یەکەم شت ئەو دەستەواژانەی کە بەکار دێن بەشێوەیەکی گشتی ئەمانەن:

-how to:چۆنیەتی
-how do:چۆنیەتی کردنی
-how to fix:چۆنیەتی چاکردنەوەی
-how to crack:چۆنیەتی کراک کردنی
-how to get:چۆنیەتی بەدەستهێنانی
-how to update:چۆنیەتی نوێکردنەوەی
-how to remove:چۆنیەتی سڕینەوەی
-how to delete:چۆنیەتی سرینەوەی
– how to upgrade:چۆنیەتی بەرزکردنەوەی(نوێکردنەوەی)
-how to change:چۆنیەتی گۆرینی
-how to install:چۆنیەتی دابەزاندن(دامەزراندنی)
-how to uninstall:چۆنیەتی سڕینەوەی دامەزراندەکە
-how to download:چۆنیەتی داونلۆد کردنی
-how to replace: چۆنیەتی گۆڕینی (ئەمەیان زیاتر بۆ پارچەکانی مۆبایل و کۆمپیتەر بەکاردێت)
-how to clear: چۆنیەتی پاکردنەوەی
-can I:ئەتوانم؟

ئێستاش چۆنیەتی بەکارهێنانەکەی:
-بۆ نمونە تۆ ئەتەوێ شتێک بسڕیتەوە ئەوا دەستەواژەی how to delete یان remove ەکە بەکار دێنی پاشان ناوی ئەو شتە ئەنوسی
کە ئەتەوێ بیسریتەوە لە دوای دەستەواژەکان وەک: how to delete facebook account یان how to remove facebook page
-یان بۆ گۆڕینی شتێک ئەوا دەستەواژەی how to change بەکاردێت بۆ نموونە ئەتەوێ کۆدی وای فای یەکەت بگۆرێ ئەوا دەنووسین
how to change wifi password
-یان کۆمپیتەرەکەت کێشەی هەیەلە پانکەکەی و دەنگە دەنگ دەکات ئەوا دەستەواژەی how to fix بەکاردێنین و دەنووسین:
how to fix laptop fan noisy

بەمشێوە بە پێی حاڵەتی کێشەکەت یەکێک لە دەستەواژەکان بە کار دێنین و پاشان ناوی شتەکەی بە دوادا دەنووسین
٢-ئێستاش با بێینە سەر ئەو وێبسایتانەی بە شێوەیەکی سەرەکی بە کاردێت:

١- google
٢- youtube
٣- هەموو ئەو ماڵپەرە کوردیانەی کە بۆ خزمەت دروست کراون وەک:tech eye و چەندانی تر

٣- ئەگەر ناوی کێشەکەمم نەزانی چی بکەم؟ :

رەنگە تۆ زمانی ئینگلیزیەکەت بە پێی پێویست باش نەبێت بۆ زانینی ناوی کێشەکەت
لەم کاتەدا دەتوانی پەنا بەریتە بەر بەکار هێنانی فەرهەنگەکان بۆ نموونە: inkurdish , karzan dictionary , rebin
وە دەستەواژەکانیشی لەسەرەوە بۆم کردوون بە کوردی

بەم شێوەیە چیتر پێویستان بە هیچ کەس نابێت بۆ گەڕان بە دوای فێرکاریەکانتاندا

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی ئامادەییم،ئارەزومەندی تەکنەلۆژیا و مۆبایلە هۆشمەندەکانم، شارەزام لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس دا.

Comments are closed.