له‌م چه‌ند مانگی ڕابردوودا، تیشك خستنه‌سه‌ر دوو به‌رهه‌می داهاتووی سامسۆنگ ( گالاکسی S8 و S8 Plus )، له لایه‌ن پێگه ته‌کنه‌لۆژیه‌کانه‌وه سنوره‌کانی تێپه‌ڕاندووه، به تایبه‌ت له دوای کشاندنه‌وه‌ی ( گالاکسی Note 7 ) له بازاڕه‌کاندا به هۆی بوونی کێشه له باتری مۆبایله‌که‌دا، ئه‌مه‌ش زیانێکی زۆری به دارایی کۆمپانیاکه گه‌یاند (که به نزیکەی 17 ملیارد دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرا)، به هۆی ئه‌مه‌شه‌وه، چاوه‌ڕێی دوو به‌رهه‌می ناوازه له سامسۆنگ ده‌کرێت به شێوه‌یه‌ك که بتوانن قه‌ره‌بووی زیانه داراییه‌کانی سامسۆنگ بکه‌نه‌وه .
له‌م بابه‌ته‌دا، باس له نوێترین زانیاریه دزه‌پێکراوه‌کان ده‌که‌ین ده‌رباره‌ی S8، که له لایه‌ن دزه‌پێکه‌ری به‌ناوبانگ ( ئیڤان بلاس )ـه‌وه دزه‌یان پێ کراوه، ئه‌ویش چه‌ند زانیاریه‌کن له‌باره‌ی ڕه‌نگه‌کان، هه‌روه‌ها نرخی جۆره جیاوازه‌کانی مۆبایله‌که .
به پێی زانیاریه دزه‌پێکراوه‌کان، مۆبایله‌کان به 3 ڕه‌نگی جیاواز به‌رده‌ست ده‌بن، که بریتین له ( شینی ئاسمانی ، سه‌وزی خۆڵه‌مێشی و زیوی بریقه‌دار ) .
سه‌باره‌ت به نرخه‌کان، زانیاریه دزهپێكراوهکان پێمان ده‌ڵێن که نرخی گالاکسی S8، بریتی ده‌بێت له 799 یۆرۆ که به‌رامبه‌ره به 857 دۆلاری ئه‌مریکی، وه نرخی S8 Plus، بریتی ده‌بێت له 899 یۆرۆ که به‌رامبه‌ره به 964 دۆلاری ئه‌مریکی، ( نرخه‌کان به پێی فراوانی بیرگه‌ی ناوه‌کی مۆبایله‌که ده‌گۆڕێت ).
شایه‌نی باسه که له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا چه‌ندین زانیاری ( چ زانیاری دزه‌پێکراو یان پێشبینی کراو ) ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی مۆبایله‌که بڵاو کرانه‌وه، که زۆربه‌ی پێشبینیه‌کان ئاماژه‌یان به بوونی شاشه‌یه‌ك به قه‌باره‌ی 5.8 ئینج بۆ S8 و شاشه‌یه‌ك به قه‌باره‌ی 6.2 ئینج بۆ S8 Plus ده‌کرد.
سه‌باره‌ت به کامێراش ، باس له تایبه‌تمه‌ندیه‌کی ناوازه ده‌کرێت که چرکاندنی 1000 وێنه‌یه له چرکه‌یه‌کدا له کاتی تۆمار کردنی ڤیدیۆدا له لایه‌ن کامێرا 12 مێگا پێکسڵیهکهی مۆبایله‌که‌وه، که ئه‌مه‌ش وا له تایبه‌تمه‌ندی (Slow motion) ی مۆبایله‌که ده‌کات به شێوه‌یه‌کی ناوازه خۆی بنوێنێت به خاو کردنه‌وه‌یه‌کی زۆری ڤیدیۆکان به‌بێ تێكچوونی چۆنێتی “کوالیتی” ڤیدیۆکه. وه چه‌ندین پێشبینی تریش بۆ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی تری مۆبایله‌که.
خۆشبه‌ختانه، چاوه‌ڕوانی کردنمان زۆری نه‌ماوه و کۆنگره‌ی فه‌رمی سامسۆنگ له 29 ی ئه‌م مانگه ده‌بێت بۆ ئاشکرا کردنی مۆبایله‌کان، وه پێشبینی ده‌کرێت جگه له مۆبایل، چه‌ند ئامێرێکی تری وه‌کو (Gear VR) و (Gear 360) یش نمایش بکرێت.