دروستکردنی فۆڵده‌ر کارێکی ئاسانه‌و زۆربه‌مان ده‌یزانین به‌ڵام ئه‌مجاره‌ من باسی شێوازێکی جیاواز ده‌که‌م بۆ دروستکردنی فۆڵده‌ر ئه‌ویش گۆڕانکاریه‌ له‌ شوێنی دروستکردنه‌که‌ی بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر پێشتر فۆڵده‌رت دروستکردبێت ئه‌وا یان له‌ ناو پارتێشنه‌کاندا دروستتت کردوه‌ یان له‌سه‌ر دیسکتۆپ یان له‌ ناو فۆڵده‌رێکی تردا به‌ڵام ئێستا فێری ڕێگایه‌ک ده‌بین که‌ بتوانین له‌ ناو (Control Panel )  یان (My Computer ) فۆڵده‌ر دروست بکه‌ین , سودی ئه‌م فۆڵده‌ره‌ جۆراو جۆره‌ به‌ڵام ده‌کرێت ئه‌م فۆڵده‌ره‌ وه‌ک پارتێشنێکی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت و به‌ خێرایی ده‌ستت پێ ی بگات ، هه‌ر بۆیه‌ گرنگه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی کاری دیزاین ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ کارانه‌دا خۆیان بگونجێنن کاره‌کانیاین به‌و په‌ڕی خێراییه‌وه‌ به‌ ڕێ ده‌کرێت چونکه‌ هه‌میشه‌ که‌سی دیزاین کار له‌یه‌ک کاتتدا کار له‌سه‌ر چه‌ندین پرۆژه‌ی جۆراو جۆر ده‌کات دروست کردنی فۆڵده‌ر به‌م شێوازه‌ی باسی ده‌که‌م وه‌ک کۆکه‌ره‌وه‌یه‌ک وا ده‌بێت بۆ به‌رهه‌می کاره‌کانی

ئه‌م کاره‌مان به‌ به‌رنامه‌یه‌ک ده‌که‌ین که‌ ناوی (Shell Object Editor )

سه‌ره‌تا به‌رنامه‌که‌ داونلۆد بکه‌و له‌ زیپه‌که‌ی دریبهێنه‌و به‌م شێوازه‌ ده‌بێت ده‌بڵ کلیکی له‌سه‌ر بکه‌و ده‌ست بکه‌ به‌ دابه‌زاندن قۆناغه‌کانی دابه‌زاندن هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی تره

ناوی ته‌واوی به‌رنامه‌که‌

Shell Object Editor

ده‌رچوی ژماره‌ ( ڤێرژن )

v 3.21

بواری به‌کارهێنان

دروستکردنی فۆڵده‌ر

نرخ و جۆری به‌رنامه‌که‌

Freeware

ماڵپه‌ڕی پشتیوانی به‌رنامه‌که‌http://www.tropictech.de
دوا ساڵی ڤێرژن2009
کارده‌کات له‌سه‌ر ویندۆزی

8/XP/Vista/7

قه‌باره‌ی فایلی په‌ستێنراو

700 کیلۆ بایت

داگرتن

لێره‌وه‌ 

ئێستا ئه‌مه‌ سێته‌پی به‌رنامه‌که‌یه‌ ده‌بڵ کلیکی له‌سه‌ر بکه‌ بۆ دابه‌زاندن

سه‌رنج له‌م وێنه‌ بده‌ و ته‌نها (Next) بکه‌

لێره‌شدا ته‌نها (Next) بکه‌

هیچ مه‌گۆڕه‌ و ته‌نها (Next) بکه‌

له‌م قۆناغه‌شدا ته‌نها (Next) بکه‌

کلیک له‌سه‌ر (Install) بکه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون و دامه‌زراندنی به‌رنامه‌که‌

پاش که‌مێک به‌رنامه‌که‌ داده‌به‌زێت و ئه‌نجامه‌که‌ی به‌م جۆره‌ ده‌رده‌که‌وێت تۆش (Finish) بکه‌

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ڕاسته‌و خۆ شورکه‌ت له‌سه‌ر دیسکتۆپ دروست ناکات بۆیه‌ ده‌بێ له‌ (All Programs) به‌رنامه‌که‌ بدۆزینه‌وه‌ که‌ به‌م  جۆره‌یه‌ کلکیکی له‌سه‌ر بکه‌

ڕوکاری به‌رنامه‌که‌ ساده‌یه‌و ته‌نها بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دروستکراوه‌ واته‌ فۆڵده‌ر دروستکردن کلیل له‌سه‌ر (Create New) ده‌که‌ین بۆ دروستکردنی  فۆڵده‌رێکی نوێ

لێره‌دا ناوێکی ده‌نێین بۆ ناسینه‌وه‌ی فۆڵده‌ری دروستکراو پاشان ( Next ) ده‌که‌ین

ئێستا قۆناغێکی گرنگه‌و ده‌بێت به‌ وریایی ئه‌م کاره‌ بکه‌ین

سه‌ره‌تا ده‌بێت کلیک له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ بکه‌ین که‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ ئه‌وه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌ی که‌ شوێنێک بۆ پاراستنی زانیاریه‌کانی ناو ئه‌و فۆڵده‌ره‌ی دروستی ده‌که‌ین ده‌ست نیشان بکه‌ین بۆ نمونه‌ (My Documents) هه‌موو زانیاریه‌کانی ناوی له‌سه‌ر درایڤی ( C:) واته‌ ئه‌گه‌ر فۆڕماتی کۆمپیوته‌ره‌که‌مان بکه‌ین ئه‌وا داتاکانی ناو (My Documents) له‌ ده‌ست ده‌چێت به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێت ئه‌و فۆڵده‌ره‌ی دروستی ده‌که‌ین به‌ ئاره‌زوی خۆمان له‌ ناو یه‌کێک له‌ درایڤه‌کاندا دایده‌نێین ئه‌وه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌ی هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ درایڤی (C: ) وه‌ نه‌بێت

لیره‌دا داوامان لێده‌کات ئایکۆنێک بۆ ئه‌و فۆڵده‌ره‌ ده‌ست نیشان بکه‌ین  ئه‌گه‌ر کلیک له‌و شوێنه‌ بکه‌یت که‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ ئه‌وا چه‌ندین جۆر ئایکۆنی تێدایه‌ ده‌توانیت دانه‌یه‌کیان هه‌ڵبژێریت وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌شیگۆڕیت ئه‌وا هیچ کێشه‌ نیه‌ ته‌نها نێکست بکه‌

زۆر باشه‌ ئیستا کاتێک کلیکمان له‌سه‌ر کرد ئه‌م روکاره‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه‌ وه‌ک نیشانده‌ره‌که‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ ده‌توانیت هه‌ر درایڤێک بته‌وێت دیاری بکه‌یت ئێستا من فۆڵده‌رێلکم له‌ درایڤی (E:/PC ) دیاریکردوه‌ به‌م جۆره‌ سه‌رنج بده‌ ، پاشان نێکست بکه‌

له‌م ڕوکاره‌دا چه‌ند کارێکی گرنگ هه‌یه‌ ده‌بێت ئه‌نجامی بده‌ین  له‌ به‌شی یه‌که‌مدا ده‌توانین وا له‌و فۆڵده‌ره‌ بکه‌ین که‌ ته‌نها یوزه‌رێکی دیاریکراو یاخود هه‌موو به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیوته‌ره‌که‌مان بتوانن ئه‌م فۆڵده‌ره‌ ببینن بۆ نمونه‌ من وام ده‌ست نیشانکردوه‌ هه‌موو یوزه‌ره‌کان بتوانن ئه‌م فۆڵده‌ره‌ ببینن .

وه‌ له‌ به‌شی دووه‌مدا ئه‌و به‌شانه‌ی ده‌ته‌وێت فۆڵده‌ره‌که‌ی تێدا ده‌ربکه‌وێت ده‌ست نیشانی بکه‌ بۆ نمونه‌ من ده‌مه‌وێت له‌ کۆنترۆڵ پانێڵ و مای کۆمپیوته‌ردا ده‌ربکه‌وێت بۆیه‌ ئه‌و دووانه‌م ده‌ست نیشان کردوه‌ تۆش ده‌توانیت دیسکتۆپیش هه‌ڵبژێریت سه‌رنج له‌ وێنه‌که‌ بده‌

پاش ئه‌وه‌ نێکستمان کرد هه‌موو ئه‌م ده‌ست نیشانکراوانه‌ به‌م شێوه‌ ده‌ست نیشان بکه‌یت من پێم باشه‌ چونکه‌ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوت ده‌بێت به‌سه‌ر فۆڵده‌ره‌که‌دا وه‌ک سڕینه‌وه‌و گۆڕانکاری و تادوایی ، پاشان نێکست بکه‌

ئێستا کاره‌که‌مان ته‌واو بوو ماوه‌ته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ( Close ) بکه‌ین و ته‌واو  . وه‌ به‌ڵام هه‌رکاتێک ویستت ئه‌م فۆڵده‌ره‌ بسڕیته‌وه‌ ده‌توانیت ته‌نها به‌ کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌ ئه‌و فۆڵده‌رانه‌ ببینیت که‌ دروستت کردوه‌ کلیک بکه‌ له‌ سه‌ر (Delete selected ) فۆڵده‌ری دیاریکراو ده‌سڕێته‌وه‌ بۆ نمونه‌ من ئه‌گه‌ر بمه‌وێت یه‌کێک له‌و دوو فۆڵده‌ره‌ بسڕمه‌وه‌ ئه‌وا ته‌نها کلیک له‌سه‌ر فۆڵده‌ره‌که‌ ده‌که‌م و پاشان (Delete selected )   ده‌که‌م

ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی کاره‌که‌مان له‌ (  My Computer  )

وه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی کاره‌که‌مان له‌ (Control Panel )

سه‌رچاوه‌ : له‌ گۆڤاری فێرکاری کوردیه‌وه‌

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

لە دایك بووی ساڵی 1986 م و لە سلێمانی نیشتەجێم بڕوانامەی (Electronics and Computer Maintenance) و ( I C D L ) م بە دەست هێناوە ، لە ئێستاشدا خویندکاری زانستی کۆمپیوتەرم (Computer science) ، لە سەرەتای ساڵی 2002 دا بۆ یەکەم جار کۆمپیوتەرم کڕی و لەو ساڵەوە بە بەردەوامی هاوڕێ ی و هاودەمێکی هەمیشەییە بۆم ، بە ماوەی پچڕ پچڕ لە کاتە جیاوازەکاندا لەگەڵ بوارەکانی ( دیزاین و پرۆگرام سازی و وێپ داڕشتن نووسینی بابەتی ئای تی ) دا سەرقاڵبووم ، وە لە ساڵانی 2009 و 2011 دا لە بواری هاردوێردا کارم کردوە .

Comments are closed.