گەر خولیای فێربوونی زمانی ئینگلیزیت بوبێ، دەکرێ تۆش یەکێک بووبیت لەوانەی ڕێگەی مێسنجەری فەیس بووک و چاتی Andy English Bot تاقیکردبێتەوە کە ڕاستەوخۆ پرسیاردەکات و وەڵامت دەداتەوە.بەڵام ئایە پرسیوتە چۆن بەوخێراییە پرسیار دەکات و وەڵام دەنێرێتەوە.؟
chat Bot ئەو تایبەتمەندییەی مێسنجەری فەیس بووکە، کە لەڕێگەیەوە زۆر بە ئاسانی و لە چاتەوە،دەتوانی سوود لەچەندین خزمەتگوزاری بەسوود وەربگری.لەوانە ئاگاداربوون لە ڕەوشی کەش و هەواو هەواڵە گرینگەکان،کەلوپەل و خواردەمەنی بکڕی،فلتەر بدەی لەوێنەکانت،تەکسی بگری، ئاگاداری کاتی بانگ ببی … هتد.

لەم بابەتەدا، ئاشنای chat Bot دەبیت و تێدەگەیت چۆن کاردەکەن و چۆن لەناو مێسنجەری فەیس بووک دا کەڵکیان لێوەردەگری.


facebook_F8

ساڵی ڕابردوو فەیس بووک لە کۆنگرەی خۆیدا کە بە F8 ناودەبرێت ،خزمەتگوزاری Botsی خستەناو  ئەپی مێسنجەر، ئەوەش لەلایەک بۆ کێ بەرکێ کردن لەگەڵ کۆمپانیا ڕکابەرەکانی, وە لەلایەکی دیکەشەوە یارمەتیدان و ئاسانکردنی پێداویستی ڕۆژانەی بەکارهێنەرانی ئەپەکەی، کە لە ئیستادا زیاد لە بلیۆنێک بەکارهێنەری هەیە.

 chat Bot چی یە:-

بریتیە لە خزمەتگوزارییەک یان ئامڕازێک یان پڕۆگرامێک،کە لەڕێگەی نوسین یاخوود دەنگ ڕاستەوخۆ گفتووگۆ لەگەڵ بەکارهێنەران دەکات و وەڵامی پرسیار و داواکارییەکان دەداتەوە.

شیوازی کارکردنی Botەکان دوو جۆرە؛ جۆرێکیان وەڵامدانەوە و هەڵسان بە ئەنجامدانی ئەرکەکانی دیاری کراوە،واتا ناتوانێت لەو سنورە دەربچێت کە گەشەپێدەر بنچینەی ئیشکردنەکە و پرسیارەکانی لەسەر بنیادناوە، وە تەنها دەتوانێت وەڵامی شتگەلێکی دیاری کراو بداتەوە کە پێشتر و لەکاتی دروستکردنیدا،ئامادەکراوە و فێری بووە.
بەنمونە: ئەو Botەی کە بۆ زانینی بارودۆخی کەش و هەوایە، ناتوانێ هەڵستێ بە ئەنجام دانی فرمانێکی تری جیاواز،گەر لە چوارچێوەی ئەو فرمانانەدا نەبێت کە گەشەپێدەر ،وەڵام و ئەنجامدانی بۆ دیاری کردووە.

جۆرێکی دیکە هەن، کە تەواو پشت بە پلان و فرمانی پێشوەختی گەشەپێدەرانیان نابەست لە کاتی وەڵامدانەوەی پرسیار و بە ئەنجام گەیاندنی فرمانەکانی بەکارهێنەران. بەڵکوو، لەهەمان کاتدا سوود لە سەرچاوەی دیکە وەردەگرن وە هەروەها لە کۆی هەموو ئەو گفتووگۆیانەی کەلەگەڵ بەکارهێنەران دەیکەن،بە تێپەڕبوونی کات شت فێردەبن،وە بەشێوەیەکی باشتر و وردتر فرمانەکانی بەکارهێنەران جێ بەجێ دەکەن.بەنموونە، گەر بێت و بپرسی ” چ باسە لە ئەمریکا.؟ ”  ئەوا لەوانەیە ڕاستەوخۆ نوێترین مانشێتی هەواڵی ئەمڕۆ لە BBC سەبارەت بە ئەمریکا وەربگرێت و بیخاتە پێش چاوت.

دووەم جۆریان، بە Bot ی زیرەک ناودەبرێن، چونکە لە دروست کردنیان دا، چەندین ئەلگۆریزم بەکار هاتووە، تاکوو بتوانن بە شێوازێکی دروست،گفتوگۆ لەگەڵ مرۆڤدا بکەن.

شایەنی باسە،Siri کۆمپانیای ئەپڵ و Cortana ی مایکرۆسۆفت و Google now ی گوگڵ و چەندانی دیکە، بریتین لە Bot .
google-siri-cortana

 بەکارهێنانی Botەکانی ناو مێسنجەر:-

لەناو مێسنجەردا، چەندەها Bot ی جۆراوجۆر هەیە، کە هەر یەکەیان بۆ ئیش و فرمانێکی دیاری کراو بەکاردەهێنرێت، لەوانە:

زانینی بارودۆخی کەش و هەوای ناوچەکەت، وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری،فێربوونی زمان، ڕاکێشان و پرێنت کردنی بەڵگە و وێنە و نوسراو، فلتەردان لە وێنە،داواکردنی تەکسی،کڕینی شتومەک و کاڵا، داواکردنی خواردن ، زۆر شتی دیکەش.

بە نمونە گەر بتەوێ ئاگاداری کەش و هەوا بیت،ئەوا دەتوانی لە ڕێگەی بۆتی(Yahoo Weather)، بارودۆخی کەش و هەوا بزانی ئەم هەنگاوانە بکە:
١-ىڕۆ بۆ ناو بەرنامەی مێسنجەری فەیس بوکەکەت و لە بەشی گەڕان، بنوسە  Yahoo Weather.
٢-دوای نوسینەکە، بۆتی تایبەت بە یاهوو لەسەرەتا دەردەکەوێ، ئەو هەڵبژێرە.
٣-ئینجا،سەرەتا GPSی مۆبایلەکەت بە ئیش بخە،وە دواتربگەڕێوە مێسنجەر و get started لێ بدە و شوێن ڕێنماییەکان بکەوە.

هەر بەو شێوەیەی لە نمونەکەی سەرەوە ئاماژەی پێدرا، دەتوانن ناوی هەر بۆتێکی دیکە بنوسن و بیدۆزنەوە.

لێرەدا -> Bot <- لیستی ناوی زۆرێک لەو چات بۆتانە ببینە کە لە مێسنجەردا هەن.
botsبوونی Bot گرینگییەکی زۆری هەیە، کۆمپانیا و دامەزراوەکان،دەتوانن بۆ ئیش و کارەکانیان دروستی بکەن و بەجۆرێک دەتوانێت بەردەوام ( ٧ ڕؤژی هەفتە و ٢٤ کاتژمێر ) وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە و ئەو کات و بارگرانییە بگەڕێنێتەوە کە لەسەر کارمەندەکان دروست دەبێت. فرۆشیارەکان دەتوانن، بەشێوەی سەرهێڵ و لەڕێگەی Bot ەوە کاڵاکانیان نمایش بکەن،کڕیاریش هەر لەماڵی خۆیەوە و بەبێ چوون بۆ شوێنی مەبەست کاڵاکە سەیربکات و زانیاری و نرخ وەربگرێت هەتا دەتوانێت بیکڕێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.