له‌ئێستادا زۆرینه‌ی كات مۆبایلی زیره‌ك و كۆمپیوته‌رو ئایپادو ئامێره‌كانی تر بۆ زۆرترین شوێن هاوه‌ڵیمان ده‌كه‌ن، ئه‌م ئامێرانه‌ش هه‌موویان سیستمی وای فای-یان تێدا جێگیركراوه، ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه دێت هه‌موو ئه‌م ئامێرانه به‌سیستمی شه‌پۆل كارده‌كه‌ن، به‌ڵام ئایا ده‌زانیت كه وای فای چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر ته‌ندروستی خۆت و منداڵه‌كه‌ت جێده‌هێڵێت؟
توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه وای فای كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی رووه‌ك، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ندین توێژینه‌وه ئه‌و راستییه سه‌لمێنرا، كه وای فای ته‌نها كاریگه‌ری نیه له‌سه‌ر رووه‌ك، به‌ڵكو كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر مرۆڤیش هه‌یه، ئه‌مانه‌ش هه‌ندێك له‌كاریگه‌رییه سلبییه‌كانی وای فایه له‌سه‌ر مرۆڤ:
1- وای فای ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ هه‌میشه هه‌ست به‌ماندووبون بكات
2- ده‌بێته هۆی خه‌و زڕاندن
3- سه‌رئێشه‌یه‌كی توند هه‌ندێكجار به‌هۆی سیستمی وای فایه‌وه دروستده‌بێت
4- ته‌ركیز كه‌مده‌كات
5- ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئازاری گوێ
6- دڵه‌ڕاوكێ
كه‌واته له‌كاتێكدا كه وای فای ئیشده‌كات ئه‌و رێگایانه چین كه ده‌بێته هۆی پاراستنمان له‌زیانه‌كانی ئه‌م سیستمه؟
بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی زیانه‌كانی، ئامێری وای فای-ه‌كه‌ت بكوژێنه‌وه كاتێك كه ئیشت پێی نیه، یان كاتێك منداڵه‌كه‌ت ده‌خه‌وێت، هه‌روه‌ها دوو كاتژمێر پێش خه‌وتن كیبۆردو ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان به‌كارمه‌هێنه، بۆ پاراستنی زیاتریش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئامێری وای فای له‌ژووری نووستن و چێشتخانه‌وه هه‌ڵمه‌واسه.
s: pukmedia