تۆری کۆمەلایەتی تویتەر کە لە روی رێژەی بەکارهێنانەوە بە دوەم تۆری کۆمەلایەتی دادەنرێت لە سەرتاسەری جیهان، لە رێگەی خزمەتگوزاری تویتەوە بەکارهێنەرانی ئەو تۆرە دەتوانن هەر شتێک کە لە خەیالیاندابێت بلاوی بکەنەوە.
بەڵام ئەم خزمەتگوزاریە سنوردارە لە ١٤٠ پیت تێپەرناکات ،بۆیە کۆمپانیاکە هەمیشە روبەروی رەخنە دەبێتەوە لە لایەن بەکارهێنەرانیەوە کە ئەو رێژەیە زۆر کەمە و ناتوانن ئەو شتەی کە دەیانەوێت بلاوی بکەنەوە.
لە ئێستادا ئێستا تویتەر سەرقاڵی بنیاتنانی خزمەتگوزاریەکی نوێیە کە لە ڕێگای ئەم خزمەتگوزاریەوە رێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات سنوری تویتەکانی بەرزبکاتەوە بۆ ١٠ هەزار پیت .
هەر لەم خزمەتگوزاریە نوێیەی تویتەرەوە رێگە بە بەکارهێنەرانی دەدرێت کە سنوری پەیامی راستەوخۆ زیاد بكەن بۆ ١٠ هەزار پیت ، کە تاوەکو ئێستا هاوشێوەی تویت ١٤٠ پیت بوە، بەلام ئەم خزمەتگوزاریە هێشتا لە ئاستی تاقیکاریدایە و فەراهەم نەبوە بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەست بەکارهێنەرانی ئەو تۆرە کۆمەلایەتیە.