Viber گۆرانکارییەکی نوێی لەسستمەکەیدا کرد و گۆرانکارییەکەش ئەپدەیتی سستمەکەی بوو لەسەر ئامێرەکانی ئەپڵ و سستمی iOS کەچەندین تایبەتمەندیی زیاد کردوە.
کۆمپانیای پەرەپێدەری ڤایبەر ئاشکرایکردوە کەتایبەتمەندیی ٣D Touch ی بۆ زیادکردوە کەکۆپی ٥.٨ی ڤایبەرە و ئەمەش بۆ بەکارھێنەرانی ئایفۆن ٦ ئێس و ٦ ئێس پڵەسە.
ئەمەش وادەکات بەکارھێنەران بەئاسانی بگەنە سەر ئەوەی دەیانەوێت لەسستمی ڤایبەردا و ئەمەش لەرێی پەنجەپێدانان دەبێ بەئایکۆنی ڤایبەر بەشێوەیەکی دوورودرێژ تا لیستێک دەردەکەوێت کەلیستی فەرمانەکانە.
ھاوکات تایبەتمەندیی Conversation Gallery بۆ زیادکراوە کەبەشێکی نوێیە کەبوار دەداتە بەکارھێنەرەکە بگاتە ھەموو وێنە و ڤیدیۆییە نمایشکراوەکانی سەر ڤایبەر.
کەڕەنگە ئەمەش گرفتێک توشی بەکارھێنەران بکات کەکەسێکی تر بتوانێ دەستی بگاتە ئەو ڤیدیۆ و فۆتۆیانەیی پێشتر تۆ داتبەزاندوە یان ناردوتە بۆ ھاورێیەکت، بۆیە دەبێ بەووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بابەتە تایبەتەکانت بکەیت.
wishe

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.