دوێنێ فەیسبووک لە نوێترین پڕۆگرامیBug bounty ئەوەی خستە ڕوو کە بەدۆزینەوەی کەلێن یان کەموکوڕییەک لەهەریەک لەبەرهەمەکانی وەک: Facebook,Instagram,WhatsApp,Oculus کە ببیتەهۆی دەستبەسەرداگرتنیtokenی هەژماری بەکارهێنەر، یان ببێتە هۆی دەست گەیشت بە session ی بەکارهێنەر، ئەوا خەڵات دەکرێت بە:
٤٠,٠٠٠ دۆلار ئەگەر پێویست بە بەکارهێنەر نەبێت لەکاتی هاککردنەکەدا.
٢٥,٠٠٠ دۆلار، گەر پێویست بە چالاکییەکی بەکارهێنەر بێت لەکاتی هاککردنەکەدا.
Bug bounty: ڕاگەیاندێکە تێیدا کۆمپانیا گەورە و جیهانیەکان بانگهێشتی ئەندازیاران و شارەزایانی بواری ئاسایشی ئەلیکتڕۆنی و هاککەران دەکەن، بۆ دۆزینەوەی کەمو کوڕی و کەلێنی ئاسایش و پاراستن لە بەرهەمەکانیان، لەبەرامبەردا هەریەک لەوان بەپێی جۆر و ئەو کەموکوڕییەی دەدۆزرێتەوە لەبەرهەمەکە، خەڵات و بەخشیشی پیدەدرێت لەلایەن کۆمپانیا، هەموو ئەوانەش بۆ باشتر کردن و کەلێنبڕکردن و کەمکردنەوە و نەهێشتنی کەموکوڕییە لەبەرهەمەکان بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین بەرهەم بە بەکارهێنەرانی.
دەتوانن بە گرتە کردن لەسەر “بەشداربوون” ، بەشداربن لە پڕۆگرامەکە :
بەشداربوون.