دڕۆن یەکێکە لە تەکنەلۆژیا نوێکان کە لە ئێستادا گەورە کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا کێبرکێی لەسەر دەکەن و هەوڵ دەدەن نوێترین و باشترین خزمەتگوزاری و تایبەتمەندی لە دڕۆنەکانیان بخەنە بەردەستی کڕیارانی دڕۆنەکان.
دڕۆن لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا خواستێکی زۆری لەسەر بووە بەردەوام روو لەزیاد بوون دابووە و بەردەوام داواکاری لەسەری لە هەڵکشاندایە.بەجۆرێک جگە لە ناوەندەکانی سەربازی و راگەیاندن و کارە پێویستەکان، خەڵکانی ئاسایی بەهەمان شێوە ئەم بەرهەمە دەکڕن و چێژ لە بەکارهێنانیان وەردەگرن.

بۆ ئەم مەبەستەش پێشبینی دەکرێت کە لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی دڕۆنەکان لەلایەن خەڵکانی ئاسایی، ببێتە هۆکاری کێشە و رووبەڕووبەونەوەی رووداوی نەخوازراو.
ئاژانسی بڵۆمبێرگ لە راپۆرتێکی شیکاریدا ئەوەی راگەیاندوە کە لە ئێستادا گەورە کۆمپانیاکانی  FAA وەک هەریەکە لە ئەلفابێت و ئەمازۆن و فۆرد و ….هتد. لەهەوڵی داڕشتنەوەی کۆمەڵێک یاسا و رێنمایین بۆ بەکارهێنەرانی دڕۆنەکان و بە هاوکاری حکومەت و بەرپرسانی وڵاتان ئەم رێنماییاننە دەنوسرێنەوە و دەخرێنە بواری جێبەجێکردن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.