فێربونی زمان بەشێکە لە ئارەزوو ئاواتی زۆرێک لە ئێمە، بەڵام هەوڵدانی بەردەوام ئەبێتە ڕێگای گەیشتن بەم ئاواتە. زۆر ڕێگا هەیە بۆ فێربونی زمان کە ئەتوانی سودی بەردەوامی لێ ببینی و بگەیت بە ئامانج. لە نێو ئەو زمانانەدا زمانی ئینگلیزی زۆرترین کەس ئارەزووی فێربونی ئەکات جا چ لە ڕێگەی سەیرکردنی فیلم بێت یان وەرگتنی کۆرسی تایبەت بە فێربون بێت یان ڕێگاکانی تر بەڵام هەندێ لەم ڕێگایانە پێویستی بە کات و شوێنی تایبەت هەیە بەڵام ئاسانترین ڕێگا ئەوەیە کە ئێمە بتوانین لە هەموو کات و شوێنێکدا بەکاری بهێنین. لیره‌دا بەرنامەیەکی مۆبایلتان پێ ئاشنا ئەکەم کە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئایۆس بەکاردێت ئەویش بەرنامەی Languages 50 یە.
پاش دابەزاندن و دامەزراندنی بەرنامەکە ئەو زمانەی ئەتەوێ فێربیت هەڵیبژێرە و پاشان ئەو زمانەی قسەی پێ ئەکەیت.

دواتر چەندین وانەی گرنگ و فێرکردنی تێدایە کە زۆر ئاسانکاریت بۆ ئەکات بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی بە شێوەی وێنە و دەنگ و چەندانی تر.

دابەزاندنی بەرنامەکە بۆ ئایفۆن،
https://itunes.apple.com/us/app/50-languages/id487070134…
دابەزاندنی بەرنامەکە ئه‌ندرۆید،
http://www11.zippyshare.com/v/qSewM8F5/file.html

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ناوم عثمان احمد ئاره‌زوومه‌ندیى ته‌كنه‌لۆژیام ، چه‌ند ساڵێكه‌ ئاشنایه‌تىم هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ،زیاتر گرنگى به‌ بوارى وێب دیزاین ده‌ده‌م ئامانجم ئه‌و زانسته‌ى هه‌مه‌ بی به‌خشم و خزمه‌تى ووڵات بكه‌م .

Comments are closed.