زۆرێک لە ئێمە رۆژانە چاومان دەکەوێت بە جەندان داهێنان و ئاسانکاری لە رێگای پیشکەوتنی تەکنەلۆجیا بە جۆرێک ئەو کارانەی پێشوتر پیویستی بە تێکۆشان و ماندوبونێکی زۆر هەبوو ئێستا دەتوانین تەنیا بە داگرتنی دوگمەیەکە لە ریمۆت کۆنتڕۆلێک بە ئەنجامی بگەیەنین جا ئەمەش لە رێگای زیادبونی ریمۆت کۆنتڕۆل بێت بۆ ئامێرە تەکنەلۆژیە نوێکان بێت یاخود لە ریگای دروستکردنی رۆبۆت بێت بۆ راپەراندنی کارەکانی رۆژانەمان .
لێرەدا چەند وێنەیەکتان پێ ئاشنا دەکەین کە بارگرانی سەر مرۆڤەکانی کەمکردۆتەوە یاخود دەتوانین بڵێن هەر نەیهێشتوە .
1- رۆبۆتێک کە داواکاری میوانەکان بەجێ دەگەیەنێت لە خواردنگەیەکی چین .
2- رۆبۆتێک کە لە توانایدایە مانتۆڕ لیبخوڕێت بە خیرای 75 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک (لە پێشانگایەکی ژاپۆن خراوەتەڕوو )
3- رۆبۆتێک کە لەتوانایدایە یاری تێنسی سەر مێز بکات
4- رۆبۆتێک لە کارگەیەکی ژاپۆن لەگەڵ کرێکارەکان خەریکی کارکردن و بەستنەوەی ئامێرە .
5- جوجەڵەیەک لە چاوەڕوانی هاوتاکەیەتی نازانێت کە راستەقینە نییە و بۆ یاری دروستکراوە .
6- رۆبۆتێک لە چێشتخانەیەکشۆربا پیشکەش دەکات ( لە یەکێک لە ڤیستیڤاڵە نیودەوڵەتیەکان پێشاندراوە )
7- رۆبۆتێک سەری بوتڵێک ئاو دەکاتەوە تاوەکوو ئاوەکە بخاتە ناو گڵاس .
8- رۆبۆتێکی بۆ تاقیکردنەوە میوە لە سوپەرمارکێتیک هەڵدەگرێت و دەکڕێت .
ئەمانە و چەندان جۆری تر لە رۆبۆت دروستکراون بۆ یارمەتیدانی مرۆڤ ،بەڵام نابێت ئەوەشمان لە بیربچێت لە زۆرێک لە وڵاتانی پێشەسازی تەلنەلۆژیای نوێ بۆتە هۆی بێ کاربونی مرۆڤ و زەرەر گەیاندن بە چینی هەژار و کرێکار ،تەکنەلۆژیا زیاتر لە قازانجی چینی سەرمایەدار و دەوڵەمەند شکاوەتەوە بەو هیوایەیی تەکنەلۆژیایی نوێ و هاوچەرخ ببیتە هاوکاریەکی باش بۆ چێنی هەژار و کەمدەرامەتیش .