لە نوێترین کاریدا، کۆمپانیای فەیسبووک بڕیاری داوە تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد بکات کە ئەویش بریتیە لە کۆکردنەوەی پارە و داهاتی خێرخوازی.
فەیسبووک  تا ئێستا وەک هەوڵی سەرەتایی لەگەڵ زیاتر لە ٧٥٠٠٠٠  رێکخراوی جێرخوازی لەسەر ئاستی جیهانی رێککەتتوە کە بە فەرمی رێگەیان پێدەدات لە فەیسبووک راستەخۆ بتوانن کاری کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی کۆبکەنەوە.

بڕیارەکە بۆ ئەوەیە بتوانرێ زۆرترینی رێکخراو و ناوەندە خێرخوازیەکان کۆبکاتەوە  وبتوانرێ کۆمەکی دارایی زیاتر بۆ هەژاران و نەداران لە جیهان کۆبکرێتەوە.

وا بڕیاریشە پرۆژەکە بریتی بێت لە دۆزینەوەی تەواوی رێکخراوەکان لەسەرتاسەری جیهان و لە تەواوی ناوچەکان ، بەجۆرێک بتوانرێت رێکخراوە زۆر بچوکەکانیش کە لە گوندەکانەوە دامەزرێنراون بەژداریان پێبکرێت و بتوانن کۆمەکی زیاتر کۆبکەنەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.