ئیڤان تۆماس شپێگه‌ل ناوی ته‌واویه‌تی و له‌ ٤\٦\١٩٩٠ له‌ شاری لۆس ئه‌نجلۆس له‌ ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا له‌ دایكبووه‌ و دایكی ناوی مێلیسیا تۆماسه‌ و باوكیشی ناوی جۆن شپێجه‌له‌ كه‌ پارێزه‌رێكی به‌ ناوبانگ بووه‌ .
ئیڤان ژیانی منداڵی له‌ گه‌ڕه‌كی پالیسادێسی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا به‌سه‌ربردووه‌ دوای ئه‌وه‌ ماڵیان گواستراوه‌ بۆ گه‌ڕه‌كی ئیپیسكۆپالیان و به‌ره‌و خوێندن چووه‌ و له‌ قوتابخانه‌ی چواڕیانی هونه‌ری و زانستی ده‌ستی به‌ خوێندن كردووه‌ كه‌ ئه‌م قووتابخانه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ شاری سانتا مۆنیكا، دوای ئه‌وه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ خوێندن به‌ره‌و زانكۆی ستانفۆرد چووه‌ .
ئیڤان یه‌كێك بوو له‌ قوتابیه‌ دیاره‌كانی كۆلێژه‌كه‌ی له‌ بواری دیزایندا چوونكه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای منداڵیدا كه‌ له‌ قووتابخانه‌ی چواڕیانیشدا خوێندویه‌تی زۆرترین خولیاكانی له‌ دیزایندا ده‌بینرا.
dig-exec-evan-spiegel-hed-2015
هه‌روه‌ها له‌ ژیانی زانكۆشیدا جیاواز له‌ قوتابیه‌كانی تر كاته‌ پشووه‌كانی له‌ كاركردن له‌ كۆمپانیا گازیه‌كان به‌سه‌ر ده‌برد و خواردنه‌وه‌ی ڕید بۆڵی ده‌فرۆشت كه‌ هۆكاری ئه‌م كاركردنانه‌ی ئیڤان و كۆكردنه‌وه‌ی داهات خولیای دروستكردنی كۆمپانیای له‌ دواوه‌ بوو.
دوای ئه‌وه‌ی بووه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌كانی كاپا سیگما و به‌رده‌وام كاری ده‌كرد و دواتر چووه‌ كۆمپانیای ئینتیوت بۆ نووسینی كۆد له‌ وێبدا.
له‌ ساڵی ٢٠١٢ ئیڤان له‌ پێناو دابینكردنی كاتێكی زۆر بۆ گه‌یشتن به‌ ئاواته‌كانی بیری له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ واز له‌ كۆلێژ بهێنێت و ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی تاوتوێ كرد چوونكه‌ ساڵێك به‌ر له‌ ٢٠١٢ ئیڤان سیمینارێكی له‌سه‌ر سناپ چات كردبوو و هاوڕێیه‌كانی بینه‌ری ئه‌م سیمیناره‌ی ببوون سه‌ره‌تا هاوڕێكانی ئامۆژگاری ئه‌وه‌یان كرد كه‌ واز له‌ كۆلێژ نه‌هێنێت به‌ڵام له‌ كۆتاییه‌كه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌ بۆبی مۆرفی و ڕیگی براون هاوشانی ئیڤان وازیان له‌ كۆلێژ هێنا و به‌ دوای خولیاكه‌ی ئیڤان كه‌وتن هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا و له‌ ٢٢ ی مانگی ١٠ سناپ چاتیان به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دۆزیه‌وه‌ كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی مۆبایله‌ بۆ چات كردن به‌كار دێت به‌ڵام ئه‌وكات كراوه‌ نه‌بوو واتا له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ به‌كار نه‌ده‌هات به‌ڵكو له‌ ژێر تاقیكردنه‌وه‌دا بوو دوای ماوه‌یه‌ك له‌ ساڵی ٢٠١٣ بۆ سیسته‌می IOS زیادكرا له‌ مانگی ١٠ی هه‌مان ساڵیشدا شوێنی “My Store” بۆ سناپ زیادكرا و له‌ ١\٥\٢٠١٤ ڤیدیۆ چات زیادكرا بۆ سناپ و له‌ دواترین ئاماری سناپ چاتدا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ له‌ مانگی ٥ ی ئه‌مساڵدا له‌ به‌ریتانیا سناپ چات ١٠ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چاڵاكیان هه‌یه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وای كرد كه‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئیڤان شپێیگه‌ل ببێته‌ گه‌نجترین ملیاردێر له‌ جیهاندا كه‌ سه‌روه‌ته‌كه‌ی به‌ نزیكه‌ی ١،٥ ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرا
snapchat-founders-evan-spiegel-bobby-murphy-time-100-feat-1
هه‌رچی ده‌رباره‌ی ژیانی هاوسه‌ری ئیڤانه‌وه‌یه‌ یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خانمه‌ شۆخ و شه‌نگی بواری مۆدێل مێراندا كیر له‌ نیۆرك بوو له‌ خواردنێكی ئێواره‌دا له‌ ساڵی ٢٠١٤ ئه‌م یه‌كتر بینینه‌ وای كرد كه‌ ئیڤان بكه‌وێته‌ داوی خۆشه‌ویستیه‌وه‌ و له‌ مانگی ٦ ی ٢٠١٥ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان به‌ست و له‌ ساڵی ٢٠١٦ له‌ مانگی ٦ له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ فه‌رمی هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامدا.
Miranda-Kerr-Evan-Spiegel

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.