کۆمپانیای تویتەر ئەوەی دووپاتی کردەوە کە بەهیچ شێوەیک هەژماری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناسڕێتەوە یان هی هەر سەرکردەیەکی تری جیهان.

هەروەها ڕایگەیاند هەژماری ئەو سەرکردانە و بەرپرسانەی جیهان جێگاو پایەی تایبەتیان هەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر.

ئەوەش دوای ئەوە هات چەندین بەکارهێنەری تویتەر داوایان لە کۆمپانیای ناوبراو کرد کە هەژماری تایبەت بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتەر دابخات بەهۆی ئەو هێرشە ناڕەوایانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کردیە سەر هەر یەک لە ووڵاتەکانی پاکستان و فەڵەستین ئێران لە ڕێگای تویتەکانی لە تویتەر.

بەڵام کۆمپانیای تویتەر ڕۆژی هەینی (5 کانوونی دووەم) بە فەرمی ڕایگەیاند کە بەهیچ شێوەیەک هەژماری دۆناڵد ترەمپ داناخەین.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.