بەگوێرەی هەواڵێک کە لەلایەن سەرچاوەکی هەواڵی ژاپۆنیەوە هاتووە، کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی لە هەوڵی ئەوەدایە کە دروست کردنی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەی بگەڕێنێتەوە بۆ ناوخۆی ئەمریکا.
ئەپڵ دaوای لەهەریەکە لە گەورە کۆمپانیاکانی فۆکستڕۆن و پێگاتڕۆن کە هەردوو کۆمپانیاکە لە ئێستادا ئەرکی دروست کردن و بەستانی بەرهەمەکانی ئەپڵیان لە ئەستۆدایە کردووە کە رای خۆیان دەربڕن لەسەر گواستنەوەی کارگەکانی دروست کردنی بەرهەمەکان بۆ ئەمریکا، لە بەرامبەریشدا کۆمپانیای فۆکستڕۆن رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بڕیارەکە و کۆمپانیای پێگاتڕۆن رەزامەند نەبووە لەسەر بڕیارەکە بە هۆکاری ئەوەی کە نرخەکان زۆر بەرزدەبێتەوە ئەگەر دروست کردنی بەرهەمەکان ببەنەوە ئەمریکا.
بڕیاری گەڕاندنەوەی دروست کردنی بەرهەمەکانی ئەپڵ دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە سەرۆکی نوێی ئەمریکا (تڕەمپ) لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان رایگەیاندبوو کە هەوڵ دەدات کارگەکانی دروست کردنی بەرهەمەکانی ئەپڵ بگەڕێنێتەوە بۆ ناوخۆی ئەمریکا.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.