کۆمپانیای گووگڵ بەردەوام لە هەوڵی زیادکردنی تایەتمەندیەکاندایە و بەردەوام هەوڵ دەدات خزمەت گوزاری نوێتر پێشکەشی خەڵک بکات لەسەرانسەری جیهاندا. لە نوێترین خزمەت گوزاریەکانیشی بریتیە لە Google Express کە بریتیە لە کڕین و گواستنەوەی کەلوپەلی داواکراو بە کاتێکی زۆر کەم.
خزمەتگوزاریەکە بریتیە لە بەرنامەیەکی تایبەتی گووگڵ کە تیایدا لە ئێستادا لە قۆناغی سەرەتایی دایە و تەنها رێژەیەکی دیاری کراوی فرۆشیارەکانی تیادایە کە زیاتر  خۆی دەبینێتەوە لە خواردەمەنی و پێداویستی رۆژانە و جوانکاری.کە بەکارهێنەران دەتوانن لە رێگەی وێبسایتی Google Express یاخود بەرنامەی Google Express لەسەر مۆبایلەکانیان راستەوخۆ  زیپ کۆدی ناوچەکەیان دیاری بکەن و شتەکان داوا بکەن و لە ماوەیەکی زۆر کەم دەگاتە بەردەرگای ماڵەکانیان.
لە ئێستادا ئەم خزمەت گوزاریە لە هەشت ویلایەتی ئەمریکا دا دەست بەکاربووە و بەردوام لە فراوان بوون دایە و گووگڵ لە هەوڵی ئەوەدایە لە وڵاتانی ئەوروپاش خزمەتگوزاریەکە فەراهەم بکات.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.