زۆرێکمان کێشەیەکمان ھەیە، ئەویش لەکاتی پێبوونی کۆمپیوترەکانمان کۆمەڵێک بەرنامە خۆکارانە دەبێتەوە و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە خاویەک دروست ببێت لەسەرەتادا.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، ئەم ھەنگاوانە جێبەجێ بکە
یەکەم:فرمانی رەن بکەوە بە نووسینی RUN لە لیستی ستارت، یاخود داگرتنی دوگمەی ویندۆز لەگەڵ R لەسەر کیبۆرد
دووەم :کاتێک رەن دەکەیەوە بۆشاییەک دەبێتەوە و ئەمەی تیادا بنوسە (msconfig) و ئینتەر بکە
سێیەم :بۆکسێکمان بۆ دەبێتەوە وەک لەم وێنەیە روون کراوەتەوە
چوارەم :لەبەشی سەرەوە کلیک لەسەر Startup دەکەین
ئەگەر ویندۆزەکەت ،ویندۆزی حەوت بێت، ئەوا راستەخۆ دەبێتەوە(راستەخۆ بڕۆ ھەنگاوی پێنجەم)
ئەگەر ویندۆزەکەت ھەشت یان دە بێت، ئەوا کلیک لەسەر Open Task Manager بکە.وەک لەم وێنەیە روون کراوەتەوە.
پێنجەم : بۆکسێکمان بۆ دەبێتەوە کە کۆمەڵێک بەرنامەی تیادایە، وەک لەم وێنەیەدا روون کراوەتەوە.
سەیری دەکەین و ئەوانەی کە زیاد و نامانەوێت خۆکارانە ببنەوە ، کلیکی لای راستی دەکەین و Disable دادەگرین.
ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە