دوای ئەوەی مۆبایلی نۆکیا 3310 بە شێوازێکی نوێ و ڕەنگ و تایمەندیەکی تازەوە گەڕایەوە، کە لەگەڵ ئەوەی پێشتر زۆر جیاوازی هەبوو، پێشوازییەکی باشیشی لێکرا لەلایان بەکارهێنەرانەوە، هەر بۆیە ئێستا زۆربەی کۆمپانیایەکانی دروست کردنی مۆبایلە کۆنەکان هیوا دەخوازن ئەوانیش بە شێوەیەکی نوێ بگەڕێنەوە بازاڕەکان وەکوو مۆبایلی نۆکیا 3310.
ئەم لیستەی خوارەوە ناوی ئەو مۆبایلانەن کە لە داهاتوو بە شێوەیەکی نوێ و تایبەتمەندی نوێیەوە دەگەڕێنەوە لای بەکارھێنانەران.
1- مۆبالی Motorola RAZR V3:
ئەو مۆبایلە یەکێکە لە مۆبایلە هەرە کلاسیەکان، کە بە شاسی ئەلەمنیۆم ڕوپۆش کراوە کیبۆردێکی بریقەداری هەبوو.
2- مۆبایلیNokia N-Gage
یەکەم مۆبایلی زیرەک بوو تایبەت بە ئاری کە ڕونمایەکی لە ناوەڕاست هەبێت، دوگمەکانی پەڕەی چاودێری لە دەستە چەپ بوو وە کیبۆردی لە دەستە ڕاست بوو، هەر چەندە ئەو مۆبایلە بێ هاوتا بوو بەڵام سەرکەوتنێکی ئەو تووی بە دەست نەهێنا.
ئەم مۆبایلە لە ساڵی 2002 لە لایان کۆمپانیای سۆنی بڵاوکرایەوە، یەکەم مۆبایل بوو کە ڕەنگی ڕونمایەکەی ڕەنگاوڕەنگ بێت، وە بتواندرێت ئیمەیڵی پێ بنێریت، بلوتوسی هەبێت، وە پشتگیری مۆڵتیمیدیا بکات، ئەوەش بۆوە جێی ڕەزامەندی تەواوی بەکارهێنەران.
یەکەم مۆبایل بوو کە لەلایان کۆمپانیای نۆکیا بە کوالیتیەکی زۆر بەرز دروست کرابێت کە پشتگیری وێبگەری پەڕەکانی ئینتەرنێتی دەکرد، وە یەکەم مۆبایل بوو پشتگیری MP3 کردبێت، یەکەم مۆبایلیش بوو پشتگیری یادەوەری دەرەکی دەکرد (میمۆری خاریجی). ئەم مۆبایلە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2003 بڵاو کرایەوە ئەو کات پێشوازییەکی زۆر گەرمی لێکرا لەلایان خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان.
یەکەم مۆبایل بوو کە بە شاشەی لەمس کاربکات، کە دەتوانی بە دەست وەپێنوووس لەسەر ڕونمای مۆبایلەکە بنوسی یاخود ژمارەی مۆبایل لێبدەیت.
وە یەکەم مۆبایل بوو کە پشتگیری پەیوەندی ڤیدیۆیی دەکرد کە لە ڕێگای کامێرەی پێشەوەی کاری دەکرد.
ئەم مۆبایلە پاڵپشتی کراوە لە لایان زنجیرەی تەلەڤزیۆنی بەناوبانگ Star Trek کە لە ساڵی 1960 پەخشکرا، ئەم مۆبایلە نەوەی یەکەمی لە ساڵی 2004 بڵاو کرایەوە لە ساڵی 2007 بە تایبەتمەندی تازە نوێکراوەتەوە.
ئەم مۆبایلە لە فلیمی ماتریکس بەکارهێندرا، ئەم مۆبایلە پێیان دەگووت مۆبایلی مۆز، بە هۆی ئەوەی شێوەی لە مۆز دەچوو، ئەم مۆبایلە لەلایان بەکارهێنەران زۆر پەسەند بوو بە هۆی دیزاینە سەرنجڕاکێشەکەیەوە.
ڕووکارێکی بریقەداری هەبوو هەر لەگەڵ دەرچوونی ئەم مۆبایلە بۆوە جێی سەرنجی بەکارهێنەرانی، لە کوردستانیش خەڵکێکی زۆر بەکاریان دەهێنا.
یەکەم مۆبایلە لە مێژوو کە زۆرترین دانەی لێبفڕۆشرێت کە زیاتر لە 250 ملیۆن دانەی لێفڕۆشراوە لە سەرتاسەری جیهان.