له جیهاندا ملیاردێری زۆر هه‌ن لێره‌دا باس له ١٠ ده‌وڵه‌مه‌ندترین ملیاردێری ته‌كنه‌لۆژی ده‌كه‌ین كه له هه‌مان كاتدا یه‌كێكن له ٥٠ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی جیهان ، ئه‌و ١٠ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ش گشتیان له هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مریكا و چینن ، ڕاپۆرت و گه‌ڕان و زانیاریه‌كانیش له‌لایه‌ن هه‌ردوو كه‌سایه‌تی و ڕۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگ Emmie Martin و Tanza Loudenback ئاماده‌كراون .
لێره‌دا باس له‌و ١٠ ده‌وڵه‌مه‌ندترین ملیاردێری ته‌كنه‌لۆژیانه ده‌كه‌ین له ژماره ١٠ وه بۆ ژماره ١ :
10. Pony Ma
سامانه‌كه‌ی : $18.2 ملیاره
ته‌مه‌ن : 44
وڵات : چین
پیشه : ته‌كنه‌لۆژی
سه‌رچاوه‌ی سامان : كۆمپانیای Tencent Holdings
پاره‌یه‌كی زۆری هه‌یه له كۆگا و ماركێته‌كان Ma Huateng ناوی ڕه‌سمیه‌تی و به‌ڵام به Pony Ma ناسراوه و سه‌ره‌تا له كۆلێژ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێی كۆمپانیای Tencent Holdings دامه‌زراند ، كاری كۆمپانیاكه‌یان پاراستن و خزمه‌تگوزاری نامه بوو كه له وڵاتی چین به QQ به‌ناوبانگ بوون .
9. Michael Dell
ته‌مه‌ن : 51
وڵات : ئه‌مریكا
پیشه : ته‌كنه‌لۆژی
سه‌رچاوه‌ی سامان : كۆمپانیای Dell
قوتابی بووه له ویلایه‌تی تیكساس له زانكۆی Austin له ساڵی 1984 دوای ئه‌وه Michael Dell په‌یوه‌ندی كرد به كۆمپانیای Ltd هه‌ر له‌وێ پڕۆسێسه‌ری دێڵی درووست كرد و دوای ئه‌وه‌ی كه كۆلێژی ته‌واو كرد هه‌ڵسا به درووستكردنی به‌ناوبانگترین كۆمپانیا له درووستكردنی كۆمپیوته‌ر به ناوی Dell .
8. Steve Ballmer
سامانه‌كه‌ی : $25.9 ملیاره
ته‌مه‌ن : 59
وڵات : ئه‌مریكا
پیشه : ته‌كنه‌لۆژی
سه‌رچاوه‌ی سامان : كۆمپانیای Microsoft
له ساڵی 1980 له قوتابخانه‌ی ستانده‌ر هاته ده‌ره‌وه و دوای چه‌ند ساڵانێك بیل گه‌یتس ی ناسی و یارمه‌تیده‌رێكی زۆرباشی بوو له درووستكردن و به‌ره‌وپێش بردنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت .
7. Jack Ma
سامانه‌كه‌ی : $26.3 ملیاره
ته‌مه‌ن : 51
وڵات : چین
پیشه : ته‌كنه‌لۆژی
سه‌رچاوه‌ی سامان : كۆمپانیای Alibaba
كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراوی چینه كه توانی سایتێكی ئۆنڵاین بۆ چین درووست بكات بۆ بازاڕ كردن و هه‌موو سامانه‌كه‌ی خۆی تێدا سه‌رف كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووبێت و دواتر كردی به كۆمپانیای Alibaba .
6. Sergey Brin
سامانه‌كه‌ی : $36.2 ملیاره
ته‌مه‌ن : 42
وڵات : ئه‌مریكا
پیشه : ته‌كنه‌لۆژی
سه‌رچاوه‌ی سامان : كۆمپانیای Google
له ساڵی ١٩٨٨ كۆمپانیای گووگڵی دۆزیه‌وه و له ساڵی ١٩٩٥ له ستاندفۆرد نمایشی كرد و په‌ره‌ی پێدا تاوه‌كو له ساڵی ١٩٩٨ گۆگڵ بوو به سایتی گه‌ڕان و ته‌واو تۆكمه بوو .
5. Larry Page

speaks at a news conference at the Google offices in New York, Monday, May 21, 2012. Google’s New York City headquarters is set to become the temporary home of the city’s new applied sciences campus.(AP Photo/Seth Wenig)
ته‌مه‌ن : 42
وڵات : ئه‌مریكا
پیشه : ته‌كنه‌لۆژی
سه‌رچاوه‌ی سامان : كۆمپانیای Google
له دوای به ناوبانگ بوونی كۆمپانیای گووگڵ ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی پشكه‌كانی گووگڵ داگرت و له ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵیشیدا ڕابه‌ری كرد له هاوبه‌شی كردنی گووگڵ و ئه‌ندرۆید .
4. Larry Ellison
سامانه‌كه‌ی : $46.1 ملیاره
ته‌مه‌ن : 71
وڵات : ئه‌مریكا
پیشه : ته‌كنه‌لۆژی
سه‌رچاوه‌ی سامان : كۆمپانیای Oracle
لاری ئیلیسۆن هه‌ڵسا به درووستكردنی كۆمپانیای Oracle Corp كه له جیهاندا گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رنامه‌ی ته‌كنه‌لۆژیه (سۆفتوێر) هه‌موو به‌رنامه‌كانی داتا به‌یس و بازرگانی و حكومه‌ت داده‌نێن و هاوڕێیه‌تیه‌كی زۆر باش و نزیكی له‌گه‌ڵ ستیڤ جۆبس هه‌بوو كه وای كردبوو له ته‌كنه‌لۆژیادا په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی تر هه‌بێت .
3. Mark Zuckerberg
سامانه‌كه‌ی : $46.2 ملیاره
ته‌مه‌ن : 31
وڵات : ئه‌مریكا
پیشه : ته‌كنه‌لۆژی
سه‌رچاوه‌ی سامان : كۆمپانیای Facebook
ئه‌گه‌ر تۆ سه‌یری مێژووی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌یت ڕاسته‌وخۆ ده‌چیت بۆ لای مارك زوكه‌ربێرگ كه پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت له پێشكه‌وتنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئه‌و فه‌یسبووكی درووستكرد دوای ئه‌وه‌ی له زانكۆی هارڤارد وازی له خوێندن هێنا و ئێستا ٣١ ساڵه و خاوه‌نی ١ مناڵه و توانی به هۆی فه‌یسبووك خه‌ڵك به یه‌ك بگه‌یێنێت و جیهانێكی تر درووست بكات له ئینته‌رنێتدا .
2. Jeff Bezos
سامانه‌كه‌ی : $51.2 ملیاره
ته‌مه‌ن : 52
وڵات : ئه‌مریكا
پیشه : ته‌كنه‌لۆژی
سه‌رچاوه‌ی سامان : كۆمپانیای Amazon
سایتێكی ئۆنڵاینی جیهانی درووستكرد بۆ بازاڕ كردن كه ئێستا به یه‌كه‌م سایتی جیهانی داده‌نرێت بۆ بازاڕ كردن و بێگوومان سوودێكی زۆریش وه‌رده‌گرێت له كاتی كڕینی هه‌ر كاڵایه‌كدا و قازانجی ئه‌م كۆمپانیایه به شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی ئه‌ژمار ده‌كرێت .
1. Bill Gates
سامانه‌كه‌ی : $89.4 ملیاره
ته‌مه‌ن : 60
وڵات : ئه‌مریكا
پیشه : ته‌كنه‌لۆژی
سه‌رچاوه‌ی سامان : كۆمپانیای Microsoft
بێل گه‌یتس نه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌س له‌و لیسته به‌ڵكو ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌س له جیهانیشه ، دوای دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی دامه‌زراند له خاڵی سفڕه‌وه ده‌ستی پێكرد و له‌گه‌ڵ گه‌شه كردنی كۆمپانیاكه بووه یه‌كێك له كه‌سایه‌تیه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان .