Instant Articles : واتا وتار یاخود بابه‌تی ده‌ستبه‌جێ، یان ڕاسته‌وخۆ، ئه‌م زاراوه‌یه له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای ئینته‌رنێتدا، كۆمپانیای فه‌یسبووك به‌كاری هێناوه بۆ یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌ویش به‌رهه‌می Instant Articles ـه، وه‌كوو ڕوونه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك یه‌كه‌مین تۆڕه تا ئێستا زۆرترین به‌كار هێنه‌ری هه‌بێت له سه‌ر ئاستی جیهاندا.
Instant Articles بۆچی به‌كار دێت؟ بێگومان ئێمه‌ی ویبداڕێژ هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه خێرا ترین ماڵپه‌ڕ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، بۆ ده‌زگایه‌ك یاخود لایه‌نێك، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ڕه‌نگه به‌كار هێنه‌رانی فه‌یسبووك زۆر تاقه‌تی كردنه‌وه‌ی بابه‌تی ماڵپه‌ڕه‌كانیان نه‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و لۆده زۆره‌ی له نێوان سێرڤه‌ر و به‌كار هێنه‌ر درووست ده‌بێت، تا ده‌كرێته‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و ماڵپه‌ڕه دڵخوازان و خوێنه‌رانی تا ڕاده‌یه‌ك له‌ده‌ست بدات و بابه‌تێك زۆر گرنگ نه‌بێت به لایه‌وه نه‌ی خوێنێته‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیای فه‌یس بووك له پرۆژه‌ی نوێیدا بۆ developer ـانی بواری ویبداڕشتن، خزمه‌تگوزاری نوێی “Instant Articles” ـی خسته به‌رده‌ست كه پێشتر ته‌نها بۆ چه‌ند شوێنیك كارا بوو به‌ڵام ئێستا بۆ هه‌موو كه‌سێك كارا كراوه‌و ده‌توانن ئه‌م خزمه‌تگوزاریه به‌كار بهێنن بۆ ماڵپه‌ڕه‌كانیان، فەیسبووک پشت بە HTML5 ده‌به‌ستێت بۆ كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كان كه وا ده‌كات بابه‌ته‌كانی ماڵپه‌ڕ به كه‌متر له چركه‌یه‌ك بۆ بكاته‌وه، پاش جێبه‌جێكردنی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ئه‌م خزمه‌تگوزاریه ته‌نها له‌سه‌ر سیسته‌می ئایۆس و ئه‌ندرۆید كار ده‌كات.
چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی Instant Articles بۆ ماڵپه‌ڕه‌كانمان. بێگومان دامه‌زراندنی ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ كۆمه‌ڵێك سكرێپته، ئه‌توانن له‌م به‌سته‌ر لینكه‌وه سه‌ردانی سكریپتی پشتگیریكراو بكه‌ن كلیك لێره بكه ، له ئێستادا ئێمه ڕوونكردنه‌وه ته‌نها له‌سه‌ر سكرێپتی وۆردپرێس ده‌كه‌ین.
- سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ر لینكه بكه ، پاشان Sign up بكه.
- په‌یجی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت دیاری بكه.
- په‌یوه‌ندی ببه‌سته له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت و په‌یجه‌كه‌ت، تكایه سه‌ره‌تا كۆده‌كه بخه‌ره ئه‌و شوێنه‌ی كه له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌م پاشان Claim URL بكه.
ئه‌و كۆده‌ی پێت ده‌درێت له نێو په‌یجه‌كه ده‌بێت بیخه‌یته نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ته‌وه له نێوان تاگی <head> دای بنێیت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌توانیت پشت به پێوه‌كراوی Header and Footer Scripts ببه‌ستیت، یاخود پشت به ڕووكاری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ببه‌ستیت.
له‌كاتی به‌كارهێنانی پێوه‌كراوه‌كه‌دا، پاش چالاك كردنی پێوه‌كراوه‌كه، ده‌بێت كۆده‌كه له “header” ـی پێوه‌كراو دابنێیت. له‌كاتی به‌كار هێنانی <head> ـی ڕووكاره‌كه‌تدا ده‌توانیت به‌م شێوه‌یه كاره‌كه‌ت ئه‌نجام بده‌یت.
١، دوای په‌یوه‌ندی په‌یستن تۆ پێویسته پێوه‌كراوی فه‌رمی Instant Articles دا بمه‌زرێنیت بۆ وۆردپرێسه‌كه‌ت، پاش دامه‌زراندن و چالاك كردن.
٢، چونه‌ژووره‌وه به App ID بۆ نێو Developers App له نێو پێوه‌كراوه‌كه‌تدا.
بۆ زانینی App ID یه‌كه‌ت.
٣، بچۆره ژووره‌وه بۆ نێو ئه‌كاونتی فه‌یس بووكه‌كه‌ت
٤، پێویسته پێشتر هه‌موو كاره‌كانت ئه‌نجام دابێت بۆ ئه‌وه‌ی چالاك كردن دروست بێت له نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌تدا.
٥، Developers App ـێك درووست بكه، ئه‌گه‌ر دروست نه‌كرابوو، چونكه هه‌ندێك جار خۆكارانه ئه‌پپ یێك دروست ده‌بێت بۆ كاره‌كه‌ت، ئه‌گه‌رنا خۆت دروستی بكه و ڕێكخستنه‌كانیش وه‌كوو ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بده.
٦، پاش دروست كردنی App ده‌چینه سه‌ر Settings .
٧، Platform ـێك زیاد بكه، پاش گرته كردن له‌سه‌ر +Add Platform ، گرته له‌سه‌ر Website بكه.
٨، زیاد كردنی به‌سته‌ر لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له App Domains و Site URL ، پاشان Save Changes بكه.
تێبینی: زیاد كردن و ڕێكخستنی Developers App ، گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆیه گرنگی پێ بده، و بیخه‌ره هه‌نگاوی یه‌كه‌می كاره‌كانته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دواتر گرفتت بۆ دروست نه‌كات.
- دووباره ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ په‌یجه‌كه‌مان بۆ زیادكردنی RSS ـی ماڵپه‌ڕ، پێویسته ئه‌و ناونیشانه‌ی زیادی ده‌كه‌یت به‌م شێوه‌یه بێت
http://www.example.com/feed/instant-articles
یان
http://www.example.com/instant-articles
تكایه پێش زیاد كردنی RSS ـی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له نێو په‌یجه‌كه‌ت، تێستی به‌سته‌ره‌كه‌ت بكه تاوه‌كوو دلنیا بیته‌وه له كار كردنی.
له ماوه‌یه‌كی كورتدا وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌ت ده‌درێته‌وه و Instant Articles چالاك ده‌كرێت بۆ بابه‌ته‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له لاپه‌ڕه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌ت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك.
هه‌ر یه‌كێك له بابه‌ته‌كانت كه پۆستت كرد به‌م شێوه‌یه هێمایه‌كی له‌گه‌ڵدایه كه ئه‌م بابه‌ته Instant Articles ـه.
شایەنی باسە کە کۆمپانیای Google ڕاژەیەکی هاوشێوەی هەیە بە مەبەستی دابینکردنی وێبێکی خێراتر و دەستبەجێ لە ژێر ناوی AMP، بەستەری پرۆژە https://www.ampproject.org.
ئاماده‌كردنی : ڕه‌نجه حسێن
كۆتایی.