له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ڕێگای APP ێكی تایبەت بە پەرەپێدەرەكان واتە (Developers )ئەوا زۆر بەئاسانی دەتوانرا بێنە ناو فەیسبووكەتەوە و بە ئارەزووی خۆیان كاری پێبكه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به ئیمه‌یڵ و ژماره‌ی نهێنی ئه‌و كه‌سه هه‌بێت .
سەرەتا من گومانم لەوە هەبوو ، بەڵام ئەمرۆ دوای زیاتر لە 3 كاتژمێر گەران و لێكۆلینەوە ، دواجار خۆشم ئەو APP ەم بە دەست ھێناوە و زۆر بە ئاسانی ئەو كارە ئەنجام دەدرێت .
واته كه‌سی په‌ره‌پێده‌ر دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌پڵكیشنه‌ی بۆ فه‌یسبووكه‌كه‌ی زیاد كرد، ئه‌وا هاككه‌ركه هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك كه مه‌به‌ستی بێت ، ده‌توانێت به ئاسانترین شێوه بچێته نێو ئه‌ژماری فه‌یسبووكه‌كه‌ی به بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به ژماره‌ی نهێی و پۆستی ئه‌لیكترۆنی هه‌بێـت .
ئەم ئەپڵیكەیشنە (APP) چی ئەكات ؟
بێ ئەوەی پێویستی بە ئیمەیل و ژمارەی نهێنی (پاسوێردی )ی كەسی بەرامبەر هەبێت ، ئەوا دەتوانێت بییتە ناو فەیسبووكەكەتەوە ، واتە تەنها لە ڕێگای گرافەوە ، یاخود ئای دی ، یاخود ناوی فەیسبووكەكەت.
دەتوانێت هەموو نامەكانت بخوێنیتەوە ، لە جێگای تۆ شت پۆست بكە ، سەیری هاوڕێكانت بكات ، ئەو نوسینانەی كە لەفەیسبووكەدا هەن بە شێوەی( only me ) پۆستت كردون ، دەتوانێت بیان بێنیت، هەروەها گەر ئیمەیڵ یان هاوڕێكانت یان زانیاریە تایبەتیەكانت شاردبێتەوە ، ئەوا دەتوانێت بیان بینێت، وینەی پڕۆفایل و كەڤەرەكەت بگۆرێت ،، ئەمە و دەیان و سەدان كاری تر ….
سەیری ئەم وێنەیە بكەن :
ژمارە 1 : گرافی هاوڕێیەكەم وەرگرتوە و لە ڕێگای ئەم ئەپڵیكیشنەوە شتێك پۆست ئەكەم لەپەرەی ئەو هاوڕێیەم .
ژمارە 2 : وەكو دەبیین ئەو شتەی من نوسیومە ، بە ناوی ئەو و لەپەڕەی ئەو هاوڕێیەم بڵاوبۆتەوە.
ژمارەی 3 : ئەمە یەكێكە لە دەسەڵاتەكان(صەڵاحیات)ی ئەم ئەپڵیكەیشنە كە دەتوانێت مەسجەكانی ئەو هاوڕێیەم پیشان بدات .
بەڵام ئەم ئەپلیكەیشنە لە توانای دانیە ژمارەی نهینی و ئیمەیلت بگۆریت ، واتە تەنها سیخوریت بەسەرەوە ئەكات…
مەبەستی من چیە لەم باسە ؟
بە كوردی و بە كورتی ، هەر نامەیەكت هەیە و ئەزانیت خراپە بۆت ، یان شتێكی نهێنیت هەیە ، ئەوا بە زووترین كات بیسرەوە …
ئەم APP نوێ یە و تایبەتە بە پەرەپێدەرەكان و كاتیە ، بەڵام چونكە هێشتا ئەم كوردەی خۆمان پێ ی فێر نەبوە ، خوانەخواستە پاش دوو سێ رۆژی تر فیر ببن ، ئەوا دار و بەرد تێك ئەدەن و حەیای خەڵك ئەبەن، بۆیە لە ئێستاوە ئاگادار بن …
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووك له‌و جۆره هه‌ڵه‌یه‌ی به‌شی په‌ره‌پێده‌ره‌كان ، ئه‌وا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی ئه‌و كه‌لێنه ئه‌منیه دابخات و كۆتایی به‌و جۆره هاككردنه بهێنێت ، به‌ڵام له ئێستادا چه‌ند گروپێكی هاككه‌ری جیاواز باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو به هۆی ئه‌پڵیكه‌یشنی تایبه‌ته‌وه ده‌توانن ئه‌و سیناریۆیه دووباره بكه‌نه‌وه .
چارەسەری ئەم كێشه چیه ؟
هه‌ر ئه‌پلكه‌یشنێكی نه‌ناسراوت دابه‌زاندوه وه‌كو زیادكردنی لایكی فه‌یسبووك و دوانلۆدكردنی ڤیدیۆ و وێنه‌ی فوول كوالیتی و ….هتد، ئه‌وا بیان سره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كێشه‌یه ڕزگارت بێت ، واته گه‌ر بێت و هیچ ئه‌پڵیكه‌یشنێكت بۆ فه‌یسبووكه‌كه زیاد نه‌كردبێت ، ئه‌وا هاككه‌ره‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن ..
بۆ هاوڕێ هاككەر و دیڤلۆپەرەكان ، ئەم كارە لە ڕێگای هەڵەی (تۆكن)ی فەیسبووكەوە دەكرێت ، گەر بیرتان بێت ، لە ساڵانی ڕابردوو دەتان توانی لە ڕێگای هەڵەی (تۆكن)ەوە سەرجەم ئەو یوزەر و پاسۆردی ئەدمینی ئەو سایتانەبە دەست بهێنن كە بە(جوملە)یان (ۆرد پرێس)دروست كرابوون….