سروشتی پەڕگەکان و بوخچەکان لە لینوکس

 

لە جیهانی UNIX و سیستەمەکانی هاوشێوەی UNIX وەک Linux هەموو شتێک بە پەڕگەی File. دەژمێردرێت. هەموو شتێک لە لینوکس بریتییە لە پەڕگە (ملف – File). وەک زانراوە پەڕگە ڕێگایەکە بۆ هەڵگرتنی زانیارییەکان لە نێو کۆمپیوتەردا، هەروەها بۆ ڕێکخستن و ڕێزکردنی ئەم پەڕگانە بوخچە Folders بەکار دەبرێت.

verzeichnisse_baum_a

پەڕگە بریتییە لە پێکهاتەیەک کە پەڕگەکانی سیستەم (File System)ی تێدا هەڵدەگیرێت. هەروەها سەرجەم ئەو پەڕگانەی کە لە  (Hard-Drive) هەڵگیراوە یان لە Digital tablets و …هتد، بەڵام دەکرێت زانیاری لە نێو بیرگە (RAM)ـیش هەلبگیرێت، یان لە ڕێگای (links to devices) زانیارییەکان هەڵبگیرێن.

 

هەروەک وەک باسمان کرد، بۆ ڕێزکردن و جیاکردنەوەی ئەم زانیارییانە لە سیستەمدا، پێویستمان بە بەکارهێنانی بوخچە (Folder) دەبێت، خوارترین یان لە ژێرترین بوخچە لە لینوکس بریتییە لە بوخچەی ڕەگ (ROOT) و بەهێمای “/” نیشانەکراوە، دوای ڕەگ، بوخچەی ماڵەوە /Home/ دێت، هەروەها سەرجەم بوخچەکانی تریش دوا بەدوای Root دێن.

 

سیستەمی پەڕگەکان (File System) لە لینوکس دا دەکەوێتە بوخچەی ڕەگ/ROOT (/)، کە ئەم بوخچەیەک وەک باسمان کرد
دوایین بوخچەیە لە لینوکس، یان ئەگەر وێنای گوڵێک بکەن کە لە ڕەگ و قەد و گەڵا و گول پێکهاتووە، لێرەدا ڕەگەکە دەستپێکی هەموویان بووە، یان بەهۆی ڕەگەوە ئەوانی تر پەیدابوون، کەواتە ROOT لە لینوکس هەمان دەور دەبینێت !

 

لێرەدا بوخچە گرنگەکانی لینوکس ڕوون دەکەمەوە،بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی لینوکس لە بوخچەی نێو سیستەمەکانیان حاڵی بن

 

بوخچەی/Boot: پەڕگە جێگیرکراوەکان (Static Files) لەخۆ دەگرێت، تایبەتە بە پرۆسەی بۆتکردنی کۆمپیوتەر و هەڵگری بۆت (Computer boot process & bootloader)، تەنها بۆ دامەزراندنی سیستەم بەکاردێت.

 

بوخچەی/bin: بوخچەیەکی ستانداردە، گورزەکانی بنچینەی بەرنامەسازی و هەروەها دوانەیی (binaries)ـیە پێویستەکانی سیستەمی لەخۆگرتووە.

 

بوخچەی/div: پەڕگەکانی تایبەت بە بڕین و ئامێری لەخۆگرتووە، هەروەها بەستەرەکان (links)ـیش لەخۆ دەگرێت بۆ پارچەکردنی کۆمپیوتەرەکەت، (نمونە: ڕێڕەوی dev/sound/ ئاماژە بە کارتە دەنگیە تایبەتیەکانت دەکات).

 

بوخچەی/etc: بە بڕبڕەی سیستەم هەژماردەکرێت، چونکە سەرجەم پەڕگەکانی ڕێکخستن و شێوەپێدان (Configuration)ـی تایبەت بە سیستەمی تێدایە.

 

بوخچەی/home: بوخچەکانی تایبەت بە بەکارهێنەرانی لەخۆگرتووە یان ئەو شوێنانەی کە پەڕگە و زانیارییەکانتی تێدا هەڵدەگریت، وەک بوخچەی وێنە و ڤیدیۆ و ڕەشنووس و میوزیک و …هتد.

 

بوخچەی/lib: کتێبخانە پێویستیەکان و بنچینەکانی لەخۆگرتووە بۆ خستنەگەڕی سیستەم، هەروەها یەکەکانی ناوکە (kernel modules)یش لەخۆ دەگرێت.

 

بوخچەی/mnt: ئەرکەکەی بریتییە لە load کردنی سیستەمی پەڕگەکان یان ئامێرەکەت، بۆ نمونە: کاتێك پارتشنێکی تر لە کۆمپیوتەرەکەت دەکەیتەوە، ئەمیان هەڵدەستێت بە Mount کردن، کاتێکیش دەتەوێ لای ببەی هەڵدەستێ بە UnMount کردن.

 

بوخچەی/opt: پێوەکراوی تێدایە بۆ هەندێک لە گورزەکانی بەرنامەسازی و ئاپەکان (Applications).

 

بوخچەی/usr: دووەم پارچەی سەرەکییە و دووەم گرنکترین بوخچەیە لە سیستەمی پەڕگەکان، کە زۆرترین پشکی زانیارییەکانی سیستەمی لەخۆگرتووە، واتە سەرجەم دوانەییەکان (binary) و کتێبخانەکان و بەڵگەنامەی تایبەت بەبەکارهێنەران و ..هتد

 

بوخچەی/var: پەڕگەی زانیارییە گۆڕاوەکانی تێدایە، ئەمەش پەڕگەکانی پاشەکەوتکردنی کاتی و پەڕگەکان و زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی (administrative) و زانیارییەکانی هاتنە ژوورەوە و پەڕگە کاتییەکان دەگرێتەوە.

 

بوخچەی/proc: زانیارییەکانی سیستەمی هەڵگیراوی تێدایە لە بیرگە وەک پەڕگەکان.

 

ڕەگ (root) چییە؟
ڕووت یان ڕەگ، بریتیە لە بەکارهێنەری خاوەن بەرزترین دەسەڵات (super user)، کە دەسەڵاتێکی تەواوی هەیە بۆ دەسکاریکردنی سیستەم، هەروەها مافی هەیە بگاتە سەرجەم پەڕگە و بوخچەکان، بە کورتییەکەی دەتوانێت هەموو شتێک بکات.
بۆ نمونە، کاتێک گەرەکتە بەرنامەیەک لەڕێگای ناوەندی بەرنامەکان (Software Center) دامەزرێنیت، لێرەدا داوای تێپەڕەوشەت لێ دەکات پێش دەستپێکردنی دامەزراندنی بەرنامەی خوازراو، لەگەل تێکردنی تپێەڕەوشە و کرتە کردن لەسەر ڕازیبون ڕاستەوخۆ یوزەر دەگۆڕدرێت بۆ root، بۆ دامەزراندنی بەرنامەکە.

 

بۆ چوونە سەر شێوازی root، لە ترمینال بنووسە sudo su یان sudo bash یان sudo -s بەهۆی ئەم فەرمانانەوە
دەسەڵآتی Root بەدەست دەهێنی.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

كۆمێنتێك بنووسە