له ئێستادا له هه‌ر یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تویته‌ر و ئینستاگرام و فه‌یسبووك به هه‌مان شێوه‌ی بابه‌تی سه‌تڵه ئاوه‌كه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڵام به چیڕۆكێكی جیاواز دیارده‌یه‌ك له‌م تۆڕانه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
Mannequin Challenge ته‌حه‌دایه‌كه بۆ خۆ كۆنتڕۆڵكردن كه به ڤایرۆسێكی نوێی ئینته‌رنێت پێناسه ده‌كرێت كه بریتیه ڕیكۆردكردنی ڤیدیۆ كه تیایدا چه‌ند كه‌سێك به‌ژداری ده‌كه‌ن و هیچ جووله‌یه‌ك ئه‌نجام ناده‌ن، له‌گه‌ڵ ڤیدیۆیه‌كه گۆرانی Black Beatles لێ ده‌درێت كه له‌لایه‌ن هیپ پۆپه‌ری ئه‌مریكی Rae Sremmurd وتراوه و له لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڤیدیۆكه ڕیكۆرد ده‌كات له ڕێگه‌ی ئامێره‌كه‌ی ده‌ستی یاری به باكگراوندی كامێرای ئامێره‌كه ده‌كرێت له كاتی ڕیكۆرد كردنی ڤیدیۆكه وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هاشتاگی #MannequinChallenge به‌كاردێنن.
مێژوو و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بیرۆكه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگێك له مه‌وبه‌ر كه له ٢٦ ی مانگی ١٠ كۆمه‌ڵێك قوتابی قوتابخانەى ئامادەييى سپى له ویلایه‌تی فلۆریدا له وڵاتی ئه‌مریكا هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانی ئه‌م بیرۆكه‌یه له پۆلی قوتابخانه‌كه‌یاندا كه دوای ڕیكۆردكردنی هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا به ناوی @pvrity_ تویتێكیان كرد كه له چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م ٤٠٠٠ لایكیان بۆ ڕۆیشت و بیرۆكه‌كه‌یان ته‌واو ده‌نگی دایه‌وه له ٢ ی ئه‌م مانگه‌ش هه‌ڵسان به دانانی هاشتاگی #MannequinChallenge و قوتابیانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش له هه‌موو شوێنێكی ئه‌و قوتابخانه‌یه وه‌ك پاڵپشتیه‌ك ئه‌م كاره‌یان ڕۆژانه دووباره ده‌كرده‌وه وه له خۆشه‌ویستی ئه‌و كۆمه‌ڵه قوتابیه‌ی كه یه‌كه‌م جار ئه‌م بیرۆكه‌یان درووست كرد گۆرانی Black Beatles بۆ ڤیدیۆكه زیادكرا.
بۆیه دوای ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته هه‌ر یه‌ك له جیمی ڤاردی یاریزانی ئینگڵته‌ڕا و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و ئه‌ستێره‌ی پرتوگالی ڕۆناڵدۆ و هیلاری كلینتۆن و یاریزانانی بروسیا دۆرتمۆند و له كوردستانیش یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر و قوتابیانی به‌شی ڕاگه‌یاندنی كۆلێژی ئاداب و زۆر كه‌سایه‌تی تری به‌ناوبانگیش هه‌ڵسان به دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره.
یه‌كه‌م ڤیدیۆی بڵاوكراوه كه سه‌ره‌تای بیرۆكه‌كه بوو
جیمی ڤاردی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌ڕا له كاتی گۆڵ كردن له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دوای یاریه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌ڕا
هیلاری كلینتۆن كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی ئه‌مریكا
یاریزانانی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند
یاریزانه به‌ناوبانگه‌كانی تێنسی سه‌ر زه‌وی
ئه‌و ٢١ كه‌سه‌ی كه ملوانكه‌ی ڕێزلێنانیان له ئۆباما وه‌رگرت له نێو كۆشكی سپی
قوتابیانی به‌شی ڕاگه‌یاندنی كۆلێژی ئاداب