ئوبونتو/ ubuntu: یەکێکە لە دابەشکردنەکانی لینوکس، لە سەر دیبیان بنیات نراوە، لە ژێر مافی سەرچاوەی کراوەدایە.
ئەم دابەشکردنە بە یەکێک لە بەناوبانگترین دابەشکردنەکانی لینوکس هەژمار دەکرێت، زۆر گونجاوە بۆ سەرەتاکان و
مامناوەندەکان. هەروەها زۆر گونجاوە بۆ خاوەن کۆمپانیا  بچوکەکان و مامناوەندییەکان لەڕووی پاراستنی پەڕگەکان
و داتا و زانیارییە تایبەتییەکانیان.

 

گرنگترین تایبەت مەندییەکانی ئوبونتو:-

 

  • پاڕێزگاری
لە تایبەت مەندییەکانی گرنگەکانی ئوبونتو ئەوەیە، کە زۆر گرنگی بە پارێزراوی و متمانە دەدات و کەشێکی ئارامت بۆ
ئامادە دەکات دوور لە مەترسی هاک و دوور لە کێشەی فایرۆس، بەوەی کە ڤایرۆس لە ئوبونتو دا زۆر دەگمەنە، ئەمەش
وادەکات لە ئوبونتو بەرنامەکانی ئەنتی ڤایرۆس و ئەنتی ترۆجان و … هتد نەبێت!

 

  • ئاسانی لە بەکارهێنان
یەکێکی تر لە تایبەت مەندییەکانی ئوبونتو ئەوەیە کە ئاسانە بۆ بەکارهێنان و زۆرترین خزمەتگوزاری و بەرنامە و ئامڕازی تێدایە
واتە بەکارهێنەر بۆ دامەزاردنی سیستەمی ئوبونتو و بەرنامەکان و درایڤەکانی تەنها پێویستی بە داگرتنی سیستەمەکە دەبێت و
دواتر سەرجەم کارەکان لە پرۆسەی دامەزراندن ئەنجام دەدات بێ ئەوەی پێویستت بە CD و DVD بێت، هەروەها بە هەزاران
بەرنامە و ئامڕاز و پێوەکراو هەیە کە زۆر بە ئاسانی دەتوانی دابمەزرێنیت لەسەر ئوبونتو.

 

  • قەبارەی بچووک و جێگیر
بۆ ئەوەی ئوبونتو دامەزرێنیت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت، پێویست ناکات کۆمپیوتەرەکەت تایبەتمەندی بەرزی تێدابێت ، قەبارەیەکی بچوکی هەیە و لە کۆمپیوتەرەکت دا قەبارەیەکی زۆر کەم داگیر دەکات le ڕووی جێگیر بوونەوە تەواو جێگیرە . هەروەها لە کاتی
بەکارهێنانیدا هەرگیز شاشەی شین نابینیت! بەڵکو ئوبونتو دەتوانرێت چەندین ساڵ لەکاربێت بەبێ ئەوەی دوبارە دامەزرێنیت !!

 

  • جوانی و سەرنجڕاکێشی
ئوبونتو بە یەکێک لە جوانترین و سەرنجڕاکێشترین دابەشەکردنەکانی لینوکس هەژمار دەکرێت، بەوەی کە کۆمەلێکی زۆر لە
ڕووکار و کۆنکی و ئایکۆن و ڕەنگالە و تایبەتمەندی تری جوانکاری تێیدا بەردەستە و دەتوانیت بە ویستی خۆت گۆڕانکاری تێدا
بکەیت.

 

  • بێ بەرامبەر و سەرچاوەی کراوەیە
هەروەک زۆربەی دابەشکردنەکانی لینوکس، ئوبونتوش بەبێ بەرامبەرە واتە سیستەم و بەرنامە و ئامڕاز و پێداویستیەکان
بەبێ بەرامبەرامبەرن و سەرچاوەی کراوەیە کە دەتوانیت سەرچاوەکان ببینیت و دەستکاریان بکەیت.

پێگەی فەرمی ئوبونتو : http://www.ubuntu.com

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

كۆمێنتێك بنووسە