كۆمپانیای ئەپڵ ئاشكرای دەكات، گۆڕانكارییەكیان لەمۆبایلی ئایفۆن كردووە، ئەوەش دوای ئەوەی بوونی بەرنامەیەكی سیخوڕی لەنێو مۆبایلەكە ئاشكرا بووە.
پسپۆرانی بواری كۆمپیوتەر ئاشكرایان كردووە، پێشتر ئایفۆن باسی لەوەی نەكردبوو كە ئەگەری دروست بوونی مەترسی لەسەر ئەو جۆرە مۆبایلەی دروست دەبێت، بەڵام ئێستا دەركەوتووە كە سێ خاڵی نەرێنی تێدایە، بەڵام باسی ووردەكارییەكەی نەكراوە، ئایا لەسەر دەنگە، یان لەسەر دەنگ و وێنەیە.
لەلایەن خۆشیانەوە چەند ڕێكخراوێك ئاماژەیان بەوەداوە، ئەو مەترسییەی كە بەرۆكی مۆبایلی ئایفۆنی گرتووە، بەشێكیان لەڕێگەی مۆری پەنجەوە بووە.
ئەمەو بەرنامەكانی فێڵ لەنێو مۆبایل لەنێو ناوەندە جیهانییەكان بۆ كاری سیخوڕی زۆر بەناوبانگە، هەروەها ئەپڵیش رایگەیاندووە، ئەوان ئەو گرفتەیەیان چارەسەر كردووە.
s:kurdiu