زۆرجار لەناو ئۆتۆمبێل تووشی بێزاری بۆنی ناخۆشی سووتەمەنی بەنزین دەبینەوە، بەتایبەتی كاتێك گەشتێكی دوورودرێژ یان لەبەر قەرەباڵغی شەقامەكان تووشی وەستانێكی زۆر دەبین.
بۆنی ناخۆشی بەنزین لەناو ئۆتۆمبێل زۆرجار مرۆڤ تووشی سەر ئێشەو نەخۆشی تر دەكات، ئەگەر بەشێك لەهاوڵاتیانیش بەلایانەوە ئاسایی بێت، بەڵام بۆنی بەنزین هەر ناخۆشە لەنێو ئۆتۆمبێلدا.
1. لەزۆركاتدا بۆنی سووتەمەنی بەنزین بەهۆی رژانی بەنزینەكەوەیە لەنێو ماكینەكەوە، ئەوەش لەڕێگەی بەكارهێنانی بۆن و شامپۆ.
2. زۆرجار بۆنی رۆنی ناو ئۆتۆمبێلەكە تووشی سەر ئێشەمان دەكات، بۆیە واچاكە كەمێك قاوە بكەینە سەر رۆنە رژاوەكە تاكە بۆنەكەی نەمێنێت.
3. ڕێگەیەكی تری لابردنی بۆنی رۆن و سووتەمەنییەكە رشتنی كەمێك مادەی سۆدەیە بەسەر شوێنەوارە رژاوەكەو جێهێشتنییەتی بۆ رۆژێك تاكو بۆنەكەی نامێنێت.
4. هەروەها ڕێگەیەكی تری لابردنی پەڵە چەوری بریتییە لە ڕشتنی گیراوەی سێو بەسەر شوێنەكەو كردنەوەی جامی ئۆتۆمبێلەكەیە تاكو كاریگەری لەیەك بكەن و بۆنەكە كەمتر ببێتەوە.
5. ئەگەر ئەم مادانە بەكارناهێنی بۆ لابردن و كەمكردنەوەی بۆنی پەڵە چەورییەكان، ئەوا پێویستە لەڕێگەی مادەی تایبەتی ئەو كارە بكەیت، بەڵام پێشی هەر هەنگاوێك پێویستە زانیارییەكان لەم بارەیەوە بزانیت.