بۆیەكەمین جار تابلێت یاخود تاتە بژمێرێكی هۆشمەند نمایش كرا كە دەتوانرێت بگۆردرێت بۆ لاپتۆپ و سەرجەم كارەكانی لاپتۆپ ئە نجام بدات .
تابلێتی( ئەڵترا نۆت )كە لەلایەن كۆمپانیای (كوپا)ەوە بەرهەم هاتوە بەیەكەمین و باشترین تابلێـت دادەنریت كە دەتوانێت هەمان كاری لاپتۆپ ئەنجام بدات و ئۆپەڕەیتنگ سیستەمەكەیشی ویندۆز 8 ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتە .
قەبارەی شاشەی كوپا ئەڵترا بوووك 10 ئینجە و روونی شاشەكەی یاخود ڕیزولەیشنەكەی 1920 بە 1200 پێكسڵە .
پرۆسیسەرەكەیشی لەلایەن كۆمپانیای ئێنتڵەوە دروست كراوە و سێ جۆری هەیە , ئەوانیش كۆری ئای 3 و كۆر ئای فایڤ و كۆر ئای سێڤن.
كوپا ئاماژەی بەوەداوە كە یادگا یاخو میمۆرە ناوەكیەكەی ئەو تابلێتە 2 جۆرە , یەكەمیان 4 گێاگا بایتە و ئەوەی تریان 8 گێگابایتە و دەتوانیت زیادی بكەیت تا 32 یان 128 گێگبایت.
هەروەها سەپۆرتی ئێچ دی ئێم ئای دەكات و پۆرتی یو ئێس بیەكەیشی لە جۆری USB 3 ەیە .
خزمەتگوزاری وای فای و بلوتوسی هەیە و سەپۆرتی تۆری نەوەی چوارەم ناسراو بە فۆر جی دەكات .
كامێرای پشتەوەی 5 مێگا پێكسلە و كامێرای پێشەوەیشی 2 مێگا پێكسڵە .
كوپا ئاشكرای كردوە كە مانگی 10 ئەمساڵ بە فەرمی ئەو تابلێتە نوێیە نمایش بكات .