زۆر جار ئێمه ئاشقی سیدیا ئه‌بین و به‌كاری دێنین له كاتێكدا ناشزانین ئایا مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر ئامێره‌كانمان یاخود نا..
مێژووی سیدیا
به‌كورتی هه‌ر له‌گه‌ل درووست بوونی كۆمپانیای ئه‌پڵ و بڵاو كردنه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌كی وه‌شانه‌كانی ئایۆس هاككه‌ران هه‌میشه له‌و بواره‌دا هه‌وڵیانداوه سیسته‌می داخراوی ئه‌پڵ بشكێنن، كه سیسته‌می ئایۆس به سیسته‌می داخراو ناوده‌برێت چونكه كه‌لێنی زۆر كه‌مه له چاو سیته‌مه‌كانی تردا.
سیدیا پێش ئایۆس 9 ماوه‌ی چه‌ند مانگێگ یاخود كه‌متر ڕا ده‌گه‌یه‌نرا و هاكه‌ران به زوویی كه‌لێنه‌كانیان ئاشكرا ده‌كرد، به‌لام پاش ڕاگه‌یاندنی ئایۆس 9 به‌دواوه پرۆگرام داڕێژانی ئه‌پڵ ڕایان گه‌یاند چیتر ئه‌سته‌مه سیدیا به ئاسانی ده‌سته به‌ر بكریت، و كه‌لێن له سیسته‌مه‌كه بدۆزنه‌وه،
بێگومان قسه‌كانیان گه‌شته شوێنی خۆی و پاش ماوه‌یه‌كی دوور و دریژ ده‌نگی سیدیا نه‌ما !
ئێستا پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی سیدیا، كه چه‌ند ماوه‌یه‌كی كورته بڵاو كراوه‌ته‌وه ، كۆمپانیای ئه‌پل ڕای گه‌یاندووه كه جیلبرێك كردن له‌ڕێگه‌ی خودی مۆبایله‌وه زیان به ئامێره‌كانتان ده‌گه‌یه‌نێت، جا زیانه‌كانی چیه ! ئاماژه‌ی پی نه‌كراوه.
چه‌ند توێژه‌رێك ده‌ڵێن كه جێلبرێك كردن بۆ خۆی سیخوری كردنه به‌سه‌ر ئامێری به‌كار هێنه‌رانی ئه‌پڵه‌وه، ئه‌پلیش پێشتر رای گه‌یاندووه هه‌ر كه‌س جیلبرێك به‌كار بهێنێت هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخی به ئه‌پله‌وه نامێنێت، ئه‌مه‌ش ماناكه‌ی ڕوونه!
هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن یه‌كێك له خراپیه‌كانی بردنی ووشه‌ی نیهێنی و ئیمێڵی ئه‌پڵ ئایدیی به‌كار هێنه‌ره.
سه‌ره‌رای ئه‌م هه‌واڵانه‌ش ئه‌وترێت ئه‌م هه‌موو ده‌نگۆیانه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی بترسێنن تاكوو به دوور بن له به‌كار هێنانی جێلبرێك
وه‌رگێرانی ڕه‌نجه حسێن
به‌هیوای سوود بۆ هه‌موو لایه‌ك