لە ژێر ناونیشانی (چیت دەوێت ڕاستەوخۆ ئەنجامی بدە, بەڵام لەسەر پێستەكەت بە بێ ئەوەی پێویستت بەمۆبایلی هۆشمەند هەبێت ) بازنی تەكنەلۆژی سێركێت لەلایەن كۆمپانیای سێركێتەوە نمایش كرا .

بازنی سێركێت بە یەكەمین و باشترین بازنی ئەلیكترۆنی تەكنەلۆژی دادەنرێت كە بێ ئەوەی پێویستت بە مۆبایل یان تابلێت هەبێت , ئەوا راستەوخۆ و تەنها لە رێگای جوڵاندنی مەچەكی دەستتەوە كاری پێ بكەیت .

ئەوكاتەی كە مەچەكی دەستت دەجوڵێنت ئەوا شاشەیەك لەسەر پێستت دروست دەبێت و دەتوانیت وەلامی نامە و ئیمەیلەكانت بدەیتەوە و لە هەمان كاتدا سەرجەم ئەو كارانە ئەنجام بدەیت كە لەسەر مۆبایل و تابلێت ئەنجام .

پیُویست ناكات هەمیشە مۆبایل لە گیرفانت دەرببهێنیت یان تابلێتەكەت لە جانتا دەر بهێنیت , بەڵكو لەمەوداو هەموو ئەو كارانە لە رێگای بازن یان مەچەكبەندی سێركێتەوە ئەنجام بدە .

تایبەتمەندیەكانی بازنی تەكنەلۆژی سێركێت ئەوەیە كە رام و پرۆسیەر و پاتری هەیە و پۆرتی مایكرۆ یو ئێس بی هەیە و خزمەتگوزاری بلوتوس و وای فای هەیە و لە هەمان كاتدا شاشەكەی لە جۆری ئێڵ ئی دیە و قەبارەكەیشی دوو جۆری هەیە ئەوانیش 16 گێگابایت و 32 گێگابایت و 10 رەنگی هەیە .

شایەنی باسە لە ئێستادا بازنی هۆشمەندی سیًركێت بە فەرمی بڵاو كراوەتەوە و لەسەرجەم بازاڕەكانی جیهان دەفرۆشرێت .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە