بۆ یەكەم جار, گەورە كۆمپانیای سۆنی یابانی پەڕە یاخود كاغەزی دیجیتالی نمایش كرد و ئاشكرای كرد كە توانای هەلگرتنی 4 گێگا بایت زانیاری هەیە.
رۆژی یەك شەممەی رابردوو , لە پێشانگایەكی تایبەت بە بەرهەمە تەكنەلۆژیەكانی خۆی لە شاری تۆكیۆ, گەروە كۆمپانیای سۆنی یابانی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (دیجیتال َ پەیپەر) واتە پەڕەی دیجیتاڵی نمایش كرد.
تایبەتمەندی ئەم ئامێرە نوێ یە بریتیە لە شاشەیەكی لەمس بە قەبارەی 13 پۆینت 3 ئینج و روونی شاشەكەی واتە ریزولەیشنەكەی 1200 بە 1600 پێكسلە و كێشەكەی 257 گرامە .
ئەم پەرە تەكنەلۆژیە هاوشێوەی پەڕەی ئاسایی دەتوانێت كاری لەسەر بكەیت و بە ئارەزووی خۆت نوسین بكەیت و ئەو شتانەی گرنگە بە قەڵەم رَەنگ دیاریان بكەیت و ئەوانەی زیادەن یان هەلەن كردوە ئەوا بیانسریتەوە .
بەپێی لێكدانەوەی پسپۆڕەكانی بواری ئەلیكترۆنی، وا چاوەڕوان دەكرێت ئەم بەرهەمە نوێیەی كۆمپانیای سۆنی هەوادرێكی زۆر لە دەوری خۆی كۆبكاتەو و لەهەمان كاتیشدا ئەم بەرهەمە نوێیە دەبێتە شوێن گرەوەی پەرەی ئاسایی .
پەرَەی دیجیتاڵی لە توانای دا هەیە كە تا قەبارەی 4 گێگا بایت زانیاری و وینەكان هەڵبگریت و لەهەمان كاتدا سەپۆرتی پۆرتی مایكرۆ دەكات و لە ڕێگای یوئیس بیەوە بارگاوی دەكرێت.
كۆمپانیای سۆنی ئاشكرای كردوە كە ئەم پەڕە تەكنەلۆژیە سوودی زۆری هەیە بە تایبەتی بۆ قوتابیانی ئەندازیاری بیناسازی بۆ ئەوەی بە ئارەزوی خۆیان وینە بكیشن و لە كاتی هەڵە كردن بیسرنەوە.
نرخی پەرەی دیجیتالی سۆنی تەنها 999 دۆلاری ئەمریكیە و وا بریارە پیش سەرەتای ساڵی نوێ بخریتە بازارەكانی جیهانەوە.