کۆمپانیای گووگڵ یەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیای سەردەم و بەردەوام کار لەسەر تایبەتمەندی نوێ دەکات لە بەرهەمەکانی.
لە ئێستادا کۆمپانیاکە کار لەسەر تایبەتمەندیەکی ناوازە دەکات لە سیستەمی ئەندرۆیدی مۆبایلە هۆشمەندەکان ،بۆ زیاد کردنی تایبەتمەندیەک بە پارێزەری ژیان ناسراوە، ئەم تایبەتمەندیە نوێیە بریتیە لەوەی کە هەرکاتێک کەسێک تووشی هەر رووداوێک بێت و پەیوەندی بە ٩١١ ەوە یان پۆلیس و فریاکەوت بکات بۆ بەهاناوە چوونی، جا بۆ پۆلیس یاخود ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بێت، ئەوا لەگەڵ ئەنجام دانی پەیوەندیەکە، مۆبایلەکەت راستەخۆ بەهۆی GPS  ەوە شوێنەکەت بۆ ناوەندی فریاکەوتن دەنێرێت بۆ ئەوەی زۆر بەخێرایی شوێنەکەت بدۆزنەوە و بەهاناتەوە بچن ،جیا لەوەی خۆت ناونیشانی خۆت بدەی.

ئەمەش ئاسانکاریەکی باش و خێرا دەبێت، بەتایبەت لە هەندێک کات کە کەسەکە نازانێت لە چ شوێنێک دایە بە تەواوی، واتە ناونیشانەکە بەباشی نازانێت،

لە ئێستا دا گووگڵ سەرقاڵی رێککەوتنە لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری پەیوەندی بۆ کارکردن لەسەر ئەم پرۆژەیە و وەک یەکەم وڵات لە بەریتانیا لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی تەلەفۆنی رێککەوتوە و تیستی کارەکە دەکەن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.