ماڵپەرى تێک کرەنچی ئەمەریکی کە تایبەتە بە هەواڵ و پێشهاتە تەکنەلۆجییەکان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە لەسەر دوایین گۆڕانەکان لە دۆخی تەکنەلۆجیای ئەلیکترۆنی ئێران. بە پێی ڕاپۆرتەکە هەریەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنانی بازاڕکردنی ئەلیکترۆنی هاوڕێ لەگەڵ زۆربوونی مۆبایلە زیرەکەکان بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەیان کردووە.

ماڵپەڕەکە دەڵێت “لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ بۆ یەکەمجار لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجامداوە لەسەر ئەوەی کە تاچەندە ئێرانییەکان تەکنەلۆجییە ئەلیکترۆنییەکان بەکاردەهێنن. ئەم مانگەش هەمان لێکۆڵینەوەی ئەنجامداوە و تیایدا لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ٨٨٦ نموونە لە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگەوە (کانوونی دووەم) تاوەکو ١٩ی مانگ وەرگیراون”.
شایەنی باسە ٦٢ لەسەدی بەشداربووان لەم لێکۆڵینەوەیەدا بە تۆڕی نهێنی ین (VPN) پەیوەستبوون بە ئینتەرنێتەوە.
سەرەڕای قەدەغەبوونی، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکە نزیکەی ٥٨%ی ئێرانییەکان لە ساڵی ٢٠١٢ فەیسبووکیان بەکاردەهێنا. لە ئێستاشدا کە هێشتا ئەو خزمەتگوزارییە بە بڵۆککراوی ماوەتەوە ڕێژەکە بۆ ٣٥% دابەزیوە. ئینستاگرام کە تاڕادەیەک بە بێچووە بچووکەکەی فەیسبووک دادەنرێن (چونکە فەیسبووک خاوەنی ئینستاگرامە) ئێستا زیاترین تۆڕی کۆمەڵایەتیی بەکارهاتووە و نزیکەی نیوەی ئیرانییەکان بەکاری دەهێنن.
هەرچی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی گوگڵ و تویتەرن بەڕێژەیەکی کەمتر گۆڕان لە ڕێژەی بەکارهێنەرانیاندا هەیە، بەڵام لینکدین کە تۆڕێکی تایبەتە بە بازرگانی و کارەوە هەروەها تۆڕی کڵوب کە تایبەتە بە ئێرانییەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەکارهێنانیان کەمی کردووە.

aee7cece-bbaf-43ba-9e16-9aa3b77660bf.png

بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەگشتی زۆر گەشەی کردووە، بە جۆرێک ساڵی ٢٠١٢ تەنها ٢٢ لەسەدی ئێرانییەکان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە ڕۆژێکدا پۆستیان دادەنا. بەڵام لە ئێستا ئەو ڕێژەیە بۆ ٦٢% بەرزبووەتەوە و ڕۆژانە زیاتر لە سێ کاتژمێر وێنەو پۆست دادەنێن. بەمەش ڕێژە سێ هێندە لە چاو ساڵی ٢٠١٢ زیادی کردووە.
بەڵام ڕێژەی بەکارهێنانی تەکنەلۆجییەکانی پەیوەندی ڤیدیۆیی زیادی نەکردووە و لە ئاستێکی نزمدایە. هۆکاری ئەمەش دەکرێت بۆ ئەوە بگەڕێنینەوە کە تا ئێستاش نرخی بەکارهێنانی ئینتەرنێتی خێرا لەو ووڵاتەدا زۆر بەرزە و لە توانای دارایی زۆرینەی هاووڵاتییان بەدەرەوە. بەڵام ڕێگاکانی دیکەی پەیوەندی کردنی خێرا وەکو خزمەتگوزارییەکانی تەلەگرام و لاین ڕویان لە زۆربوون کردووە.

7518218b-c186-49ff-9665-299f9f11a882.png

هەر چەندە بەکارهێنانی ئیمەڵ ناگرێتەوە، بەڵام لەگەڵ زۆربوونی مۆبایلە زیرەکەکاندا لە ئێران بەکارهێنانی زۆربەی خزمەتگوزارییەکانیش زیادی کردووە وەکو تەماشاکردنی ڤیدیۆ، گوێگرتن لە میوزیک، داونلۆد کردنی بەرنامە، یارییە ئەلیکترۆنییەکان، و هاوبەشی پێکردنی وێنەکان.

8ffc7c22-57c0-4df1-b524-b57a716dfe9b.png

بازاڕکردن لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە لە چاو ساڵی ٢٠١٢ نزیکەی پێنج هێندە زیادی کردووە و ئێران لەم بوارەدا پشتی بە دووبارە کردنەوەی ئەزموونی نێودەوڵەتی بەستووە. ئێستا بە نزیکەیی نیوەی ئێرانییەکان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بلیتی فڕۆکە دەکڕن لە کاتێکدا ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠١٢ تەنها ١٧% بوو.

96b12b3e-b105-4165-9efb-89238297799a.png

لە کۆتاییشدا ڕاپۆرتەکە ئاماژەی کردووە بە باری ئابووری ئیرانییەکان و جیاوازی لە نێوان ژنان و پیاوان لە ڕووی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیاوە. بەجۆرێک کە بە پێی ڕاپۆرتەکە ٧٧% لە بەکارهێنەران پیاو و ٢٣% ژنن. هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە سێ یەکی بەکارهێنەران کاری خۆیان هەیە و ١٦% خوێندکارن و ڕێژەیەکی زۆریشیان کە بە ٢٦% دانراوە بێکارن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.