​ئه‌پێکی به‌سووده‌ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی مۆبایل یان تابڵتی ئه‌ندرۆید به‌ کۆمپیوته‌ری ویندۆوز و ماکه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ که‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی باشی له‌خۆگرتووه‌ و ده‌توانی به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین کار بکه‌یت له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت که‌ بریتین له‌:
-گواستنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌ر ڕونمای ئامێره‌که‌ت.
-به‌ڕێوه‌بردن و گواستنه‌وه‌ی فایله‌کانی ناو ئامێره‌که‌ت.
-سه‌یرکردنی وێنه‌کان.
-لێدانی فایله‌ ده‌نگییه‌کان.
-بینینی ئاگادارکردنه‌وه‌کان.
-وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی.
-ناردن و وه‌رگرتنی ئێس ئێم ئێس.
-دۆزینه‌وه‌ی ئامێره‌که‌ت له‌ کاتی بزربوون.
-گرتنی وێنه‌ی ڕونمای ئامێره‌که‌ت(سکرینشۆت).
و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تریش.
​له‌ وێبسایتی فه‌رمی ئێردرۆیده‌وه‌ ده‌توانن ئه‌په‌که‌ بۆ ئه‌ندرۆید و ویندۆوز و ماک داونلۆد بکه‌ن و ده‌شتوانن له‌بری داونلۆدکردنی ئه‌په‌که‌ له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر وێبگه‌ڕ به‌کاربهێنن.
app8 Air-Droid-for-Samsung-Galaxy
ئاماده‌كردنی : موحه‌مه‌د شوان

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.