وه‌كو ئاشكرایه ئه‌مساڵ و له هه‌نگاوێكى كه‌م وێنه‌دا ، ڕێكخراوى تێك ئاى بۆ ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى ، یه‌كه‌مین ڤیستڤاڵى ته‌كنه‌لۆژی له‌سه‌ر تۆرى ئینته‌رنێت ئه‌نجام دا پشتیوان به خوا له ساڵانى داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت .
به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدان به توانا خۆماڵییه‌كان و ناساندنیان ، ئێمه له ڕێكخراو و ماڵپه‌رى تێك ئاى ئه‌م ڤیستڤاڵه‌مان ئه‌نجام دا و هه‌موو ئاره‌زوومه‌ندانى ته‌كنه‌لۆژی له‌سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌وه ، پڕۆژه‌كانیان ڕه‌وانه كرد و به‌شداریان كرد ..
خه‌ڵاتى یه‌كه‌مین و دوه‌مینى ئه‌م ڤیستڤاله‌ى تێك ئای بریتیه له ٢ مۆبایلى هۆشمه‌ند و بروانامه‌یه‌كى تایبه‌ت و متمانه‌پێكراو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى به هه‌وڵى به بازاركردنى پڕۆژه‌كانیان ده‌درێت ….
ڵێژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن ، ٣٣ پرۆژه‌ى هه‌ڵبژاردوه وه‌كو پڕۆژه سه‌ركه‌وتوه‌كانى ئه‌م پێشبڕكیێه و داواى لێبوردنیش له‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه پڕۆژه‌كانیان قبوڵ نه‌كراوه .
دیارى كردنى پڕۆژه سه‌ركه‌وتوه‌كان به‌هۆى ده‌نگدانه‌وه بوه ، به‌شێكیان له‌ڕێگاى كۆمێنته‌وه ده‌بێت و به‌شه‌كه‌ى تر له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كى پسپۆرى ته‌كنه‌لۆژیه‌وه بوه .
ده‌نگدانى فه‌یسبووك نمره‌ى %٢٠ ى له‌سه‌ر بوه و ته‌واوى نمره‌كانى تر له‌لایه‌ن لێژنه‌وه‌ى پسپۆره‌وه بوه به ڕێژه‌ى %٨٠ ى ده‌نگه‌كان.
پڕۆژه براوه‌كان بریتین له كورسی هۆشمه‌ند بۆ خاوه‌ن پێداویستیه‌كان له ڕێزبه‌ندى پله‌ى یه‌كه‌م و کۆنتڕۆل کردن و ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێل له ڕێگاى مۆبایله‌وه به پله‌ى دووه‌م .
داوا له به‌ڕێزان ئه‌ڕكان جاف و شه‌یدا عه‌زیز ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندى بكه‌ن به تێك ئای ه‌وه به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كانیان .
براوه‌ى یه‌كه‌م : هۆشمه‌ند بۆ خاوه‌ن پێداویستیه‌كان
ئه‌م پڕۆژه‌یه هاوكارێكى باشه بۆخه‌ڵكانى خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌یه‌كان كه ئاسنكاریه‌كى زۆریان بۆده‌كات و ده‌توانن كاره‌كان به ئاسانى ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌م پڕۆژه‌یه تایبه‌ته بۆ ئه‌وانه‌ى تووشى شه‌له‌لى ته‌واوى جه‌سته بوون ، كه ده‌تواندرێت فرمان به كورسیه‌كه بكات ئه‌مه‌ش له‌ڕێگاى ئاماژه‌كردنى مێشكه‌وه به‌مه‌رجێگ نه‌خۆشه‌كه تووشى جه‌لته‌ى مێشك نه‌بوبێت .
ئه‌م كاره‌ش له‌ڕێگاى ٣ هه‌سته‌وه‌ر ده‌بێت كه له‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كه ده‌به‌سترێت وپێى ده‌وترێت mind wave Kit و تایبه‌ته به خوێندنه‌وه‌ى مێشكى نه‌خۆشه‌كه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كورسیه‌كه به پاترى كارده‌كات و تواناى پاتریه‌كه‌ى ١٢ ڤۆڵته و ئه‌م پڕۆژه‌یه سه‌رجه‌مى له كوردستان دروست كراوه واته لایه‌نى پڕۆگڕامسازى و هاردوه‌یر (ڕه‌قه‌كاڵا)وه .
براوه‌ى دووه‌م : پڕۆژه‌ى کۆنتڕۆل کردن و ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێل له ڕێگاى مۆبایله‌وه
ئه‌م پڕۆژه‌یه بریتیه له ده‌ستبه‌سه‌ردراگرتن و كۆنترۆل كردنى ئۆتۆمبێل به ته‌واوى فرمانیه‌كانه‌وه وه‌كو وه‌ستاندن و ڕۆیشتن و دۆزینه‌وه‌ى شوێنى ئۆتۆمبێل، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگاى ئه‌پڵیكه‌یشنیكى تایبه‌ته‌وه .
بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه سوود وه‌رگیراوه له ئه‌ندرۆید ستۆدیۆ، جی ئێس ئێم، ئه‌ردونیۆ و گرنگترین كاره‌كان بریتین له ( نیشاندانی شوێنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له سه‌ر ماپ ، كوژاندنه وه پێكردن و كۆنترۆڵكردنی ده‌رگاكان و جامه‌كان و شته كانی تر و دانانی سێنسه‌ر ر بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ربه‌ست )
ڕێكخراوى تێك ئای بۆ ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاری